English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران ئه‌مه‌ریكا له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕ‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌
2019-05-27 [02:16 AM]

ZNA-هه‌ولێر


حیشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە، سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند: "لە رێگای نێوەنگیرەکانەوە بە ئەمەریکییەکانمان گوتووە، ھیچ لایەنێک لە شەڕکردن لەگەڵ ئێران سەرکەوتوو نابێت".

فەلاحەت پیشە بە میدیاکانی رووسیای گوتووە: "لە رووی مەعنەوییەوە ئەمەریکییەکان ئامادەی جەنگ نین و پێویست ناکات ئێران خۆی بخاتە تەڵەی جەنگەوە".

ھەروەھا گوتوویەتی: "تەقینەوەکانی فوجیرە و ئامادەسازییە سەربازییەکانی ھێزەکانی ئەمەریکا لە کەنداو، بەشێکن لە جەنگی دەروونی".

ماوەیەکە گرژییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ئێران، بەتایبەتی دوای ھاتنی ھێز و کەشتیگەلیی جەنگی بۆ کەنداو زیادیکردووە، بەرپرسانی ئەمەریکاش لەبارەی ئەو ئامادەباشییەی ھێزەکانیان دەڵێن: "ئێران ھەڕەشەی جددییە لەسەر ھێز و بەرژەوەندییەکانی واشنتن لە ناوچەکە".





ئەم هەواڵە 4147جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad