English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجومەنی ئاسایش رێگه‌ی به‌ یونامی دا تاكو ئایاری ٢٠٢٠ له‌ عێراق كار بكات
2019-05-27 [02:29 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی یۆنامی له‌ عێراق كه‌ بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، تێدا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەرکی پێسپێردراوی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) بۆ ساڵێکی تر تاکو ٣١ی ئایاری ٢٠٢٠ درێژکردەوە.

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ده‌ڵێت، ئەنجومەنی ئاسایش بە کۆی دەنگ بڕیاری ژمارە ٢٤٧٠ی ساڵی ٢٠١٩ لەژێر رۆشنایی بڕگەی شه‌شی دەستوری نەتەوە یەکگرتووەکانی دەرکرد و دووپاتی سەربەخۆیی و شکۆ و یەکڕیزی و یەکپارچەیی خاکی عیراقی کردەوە بە تیشک خستنەسەر گرنگیی سەقامگیری و گەشەسەندن و ئاسایش بۆ گەلی عیراق و هەرێمەکە و کۆمەلگەی نێودەوڵەتی.

ئەنجومەنەکە دووپاتی پشتگیری خۆی بۆ عیراق کردەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی دێنە پێشەوە لەمیانەی هەوڵەکانی سەقامگیریی دوای شەڕ و ئەرکەکانی بوژانەوە و بنیادنانەوە و ئاشتەوایی. ئەنجومەنەکە بەهەمان شێوە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە بەردەوام بن لە پشتگیریکردنی وڵاتەکە لە بوارەکانی مرۆیی و سەقامگیری و پەرەپێدان.

 لە درێژەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشدا هاتووە کە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردنی حکومەت و گەلی عیراق لە بەرەوپێشبردنی دیالۆگی گشتگری سیاسی و ئاشتەوایی لەسەر ئاستی نیشتیمانی و کۆمەڵگەکان و گرنگیپێدان بە لێپرسینەوە و پاراستنی مافی مرۆڤ و چاکسازی دادوەریی و سەروەریی یاسا و بەتواناکردنی ئافرەتان. هەروەها ئاسانکاریی دیالۆگی هەرێمیی و هەماهەنگی بە چارەسەرکردنی کێشەکانی ئاسایشی سنوور و وزە و ژینگە و ئاو و کاروباری پەنابەران.

 لە چوارچێوەی بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشدا، یونامی ئەرکی زیاتری پێسپێردرا بۆئەوەی بە شەراکەت لەگەڵ حکومەتی عیراقدا هەماهەنگی و گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی پەرەی پێبدرێت و پاڵپشتی لێ بکرێت و ئاسانکاری بۆ بکرێت و هەروەها بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وڵاتەکەدا پەنابەران و ئاوارە ناوەخۆییەکانیش بە شێوەیەکی سەلامەت و بە ڕێکوپێکی و بە شێوەی سەرپشکانە بگەڕێندرێنەوە شوێنی خۆیان یانیش لەگەڵ کۆمەڵگەی خانەخێ تێکەڵبکرێن، جا هەر کامەیەکیان گونجاوبوو. هەروەها نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یەنامی) داوای لێکرا هەوڵەکانی عیراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بوارەکانی چاکسازی ئابوری و بدیاتنانی تواناکان و ڕێگەخۆشکردن بۆ هەڵسانەوە و دووبارە بنیادنانەوە و پەرەپێدانی تۆکمە گرنگیی پێبدات و پاڵپشتی لێبکات و ئاسانکاری بۆ بکات.





ئەم هەواڵە 10021جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad