ZNA - هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، له بنه‌ماوه دژی سزای له سێداره‌دانین، به‌ڵام رێز له‌سه‌روه‌ری عێراق ده‌گرین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دان بۆ هاوڵاتیه‌كی فه‌ره‌نسی چواره‌م به تۆمه‌تی چوونه ریزی داعش ده‌رچووه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌رپرسانی داداگای عێراق ئاشكرایان كرد، سزای له سێداره‌دان بۆ هاوڵاتییه‌كی فه‌ره‌نسی چواره‌م ده‌رچووه، دوای رۆژێك له ده‌ركردنی بڕیاری له‌سێداره‌دان بۆ سێ هاوڵاتی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته به تۆمه‌تی بوونه ئه‌ندامی رێكخراوی داعش، هه‌رچوار تۆمه‌تبار ده‌توانن تانه له بڕیاره‌كه بده‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، رێز له ده‌سه‌ڵاته‌كانی عێراق ده‌گرین، ئه‌وانه‌ی ده‌بنه چه‌كداری داعش پێویسته لێپێچینه‌وه‌یان له‌سه‌ر تاوانه‌كانیان له‌گه‌ڵ بكرێت، به‌ڵام نارازین له‌سه‌ر ده‌ركردنی سزای له‌سێداره‌دان.
له به‌یاننامه‌كه هاتووه، باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له عێراق به پێی رۆڵی خۆی هه‌نگاوی پێوست بۆ روونكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی خۆی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌نێت.
له مانگی شوباتی رابردوو ئه‌و چوار هاوڵاتییه فه‌ره‌نسیه راده‌ستی عێراق كراون، ئه‌و كات چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی رایانگه‌یاند، له‌نێو ئه‌و 280 ده‌ستگیركراوه‌ی كه بیانی و عێراقی تێدایه و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات راده‌ستی عێراقی كرد، 14 هاوڵاتی فه‌ره‌نسی تێدا بووه.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه دوو به‌رپرسی دادگای عێراق به رۆیته‌رزیان راگه‌یاند، دادگایه‌كی عێراق سزای له سێداره‌دانی بۆ سێ كه‌سی به‌ره‌گه‌ز فه‌ره‌نسی ده‌ركرد.
ئه‌و دوو به‌رپرسه باسیان له‌وه كرد، ئه‌و دوو فه‌ره‌نسییه به تۆمه‌تی بوونه چه‌كداری رێكخراوی داعش ئه‌و سزایه‌یان بۆ ده‌رچووه.
ئه‌و دوو به‌رپرسه كه نه‌یان ویست ناویان ئاشكرا بكرێت، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت و سه‌لمێنرا ئه‌و سێ كه‌سه چه‌كداری رێكخراوی داعش بوونه، ئه‌و سزایه‌یان بۆ ده‌رچووه.
رۆیته‌رز
ئەم هەواڵە 10318جار خوێندراوەتەوە |