هەولێر - ZNA
نووسەر و شاعیر، زانا خەلیل، نوێترین بەرهەمی شیعریی خۆی بەناوی "کە پیاو عاشق دەبێ، لە قاوچییەوە دەبێتە نێچیر" بڵاودەکاتەوە.
ئەم بەرهەمە ئەدەبییە، بڕیارە بەم نزیکانە بڵاوبکرێتەوە و کە 300 ئەفۆریزمى شاعیری لەخۆگرتووە و لە 100 لاپەڕەدا چاپدەکرێت.
کتێبەکە بە تیراژى 500 دانە لە تارانی پایتەختی ئێران چاپدەکرێت و لەلایەن ماڵى کتێب لە هەولێر بڵاودەکرێتەوە کە شاعیر وەک دیارییەک دەیبەخشێتە ئەو ماڵە کە بەم دواییە دامەزراوە.
زانا خەلیل خاوەنی چەندین کتێبی بڵاوکردووتەوە و چەندین دەقی شیعری خۆی و دەقی وەرگێڕدراوی شاعیرانی جیهانی لە زمانی ئینگلزییەوە بۆ زمانی کوردی وەرگێراوە و بڵاویکردووەتەوە.
ئەم هەواڵە 9286جار خوێندراوەتەوە |