English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی فەڵەستین لە هەولێر كرد
2019-05-28 [02:12 AM]

ZNA-هه‌ولێر


سەرۆک بارزانی پێشوازی لە نەزمی حزوری کونسوڵی فەڵەستین لە ھەولێر کرد، لە دانشتنێکدا جەخت لە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەڵەستین و ڕەوایەتیی دۆزی ھەردوو گەل کرایەوە.

ڕۆژی سێشەممە ٢٨ـی ٥ـی ٢٠١٩ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە نەزمی حزوری کونسوڵی فەڵەستین لە ھەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا کونسوڵی فەڵەستین لە ھەولێر سڵاوی سەرۆک مەحموود عەباسی بە سەرۆک بارزانی گەیاند و پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە سەقامگیریی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و ھەروەھا برەودانی کولتووری پێکەوەژیانی نێوان پێکھاتە نەتەوەیی و ئایینییەکاندا ھەبوو.

ھەر لەو کۆبوونەویە جەخت لە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەڵەستین و ڕەوایەتیی دۆزی ھەردوو گەل کرایەوە.





ئەم هەواڵە 3511جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad