English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عادل عه‌بدولمه‌هدی پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات
2019-05-28 [06:37 AM]

ZNA- ھەولێر



عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی فیدرال له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی هه‌ڵبژێردراو بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كورستان، پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێزیان كرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ ئه‌ركی نوێیدا.

لای خۆیه‌وه‌  نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌ و پیرۆزباییه‌ی به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی كرد و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ زیاتر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ گفتوگۆ و دیالۆگ دووپات كرده‌وه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا  عه‌بدولمه‌هدی ڕۆڵی  نێچیرڤان بارزانی له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و كردنه‌وه‌ی گرێ كوێره‌كان به‌رز نرخاند و هیوای خواست له‌ داهاتوودا هه‌ردوولا هه‌وڵی زیاتر بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ بده‌ن كه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراون.





ئەم هەواڵە 3820جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad