English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق لە بەردەم تەحەدایەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬نێوخۆیی‮ ‬و دەرەكی‮ ‬گەورەدایە
2019-05-29 [12:12 PM]

نووسینی: دکتۆر ناسر هەرکی


دوای‮ ‬هەڵبژارنەكانی‮ ‬خولی‮ ‬چوارەم عێراق لەبەردەم گۆڕانكاری‮ ‬و ڕاگوزەری‮ ‬سیاسی‮ ‬مەزندایە،‮ ‬كاریگەری‮ ‬حكومەتەكانی‮ ‬پێشتر هێشتان لەسەر كابینەی‮ ‬نوێدا هەر ماون بەشێوەیەك هێشتان دەیانەوێ لەسەر حسابی‮ ‬كورد كێشە بۆ كابینەی‮ ‬نوێی‮ ‬سەرۆك وەزیران دروست بكەن ئەمەش لە كاتێكدایە ئێستا لە هەموو دۆخەكانی‮ ‬پێشووتر‮ ‬ڕەوشی‮ ‬سیاسی‮ ‬و پەیوەندی‮ ‬هەولێر و بەغدا زۆر بەرەو پێش چووە‮.‬
‮ ‬هەرچەندە هێشتان كابینەی‮ ‬بەرێز عادل عەبدولمەهدی‮ ‬ملی‮ ‬نەداوە بۆ ئەو فشارانە،‮ ‬بەڵام كۆمەڵێك گرووپ كە بەرژەوەندییان لە كێشە و گرفتدایە دەیانەوێ لەسەر چەند ئەجیندایەك كار بكەن لەوانە دروستكردنی‮ ‬كێشەوگرفتی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە نێوان هەولێر و بەغدا لە رێگەی‮ ‬ئەو گرووپانەی‮ ‬كەسەر بە وڵاتانی‮ ‬ئیقلیمین‮ ‬بەم دواییانەش لە ناوچە كوردستانییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێم دەیانەوێت ئەو كەلێنە دروست بكەن بە بەكارهێنانی‮ ‬ڕەوشێكی‮ ‬ئەمنی‮ ‬و عەسكەری‮ ‬كە هەوڵ دەدەن پێكدانانی‮ ‬سەربازیش‮ ‬ڕووبدات،‮ ‬بێگومان ئەو ئەجیندایانە دیارن و دەزانین كام گرووپ و هێزی‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬لە پشتیانە،‮ ‬بەڵام دەبێت عێراق بە تایبەتی‮ ‬سەرۆك وەزیران بە توندی‮ ‬رێگری‮ ‬لەو هەوڵانە بكات‮. ‬لە ئێستادا كە پاڵپشتی‮ ‬سیاسی‮ ‬و میللی‮ ‬هەیە و كوردستانیش بە هەموو هێزیەوە پاڵپشتی‮ ‬دەكات،‮ ‬هەنگاوەكانی‮ ‬ئاساییكردنەوەی‮ ‬دۆخی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە نێوان هەرێمی‮ ‬كوردستان و عێراق هێندە ئاسان نەبوو بە تایبەتی‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬پێكدانانی‮ ‬سەربازی‮ ‬ڕویدا،‮ ‬بەڵام خۆشبەختانە‮ ‬ڕەوشێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬نوێ هاتووەتە ئاراوە كە جێگەی‮ ‬ڕەزامەندیی‮ ‬عێراقییەكان و دۆستەكانیەتی،‮ ‬بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دۆخی‮ ‬مەترسیدار لە هەندێ ناوچەی‮ ‬عێراقدا هەن گەر لۆژیكیانە مامەڵەی‮ ‬لەگەڵ نەكرێت بەرەو خراپتری‮ ‬دەبەن وەكو كەركووك و خانەقین و ناوچەكانی‮ ‬سونە بە گشتی،‮ ‬ئەمەش بە هۆی‮ ‬مامەڵەی‮ ‬خراپی‮ ‬بەشێك لە هێزەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬سیستەمی‮ ‬بەرگری‮ ‬نیشتمانی‮ ‬كە هێشتان دەسەڵاتی‮ ‬سەربازی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬عێراقی‮ ‬ناتوانێ كۆنترۆڵیان بكات و لە چەندەها گرووپ پێكدێن كە بێگومان هەركاتێك بەرژەوەندی‮ ‬ئەو هێزانە كەوتە بەر مەترسی‮ ‬ئەوان تاكە شتێك كە پەنای‮ ‬بۆ دەبەن نائارامییە،‮ ‬وەكو ئەوەی‮ ‬كە ئێستا دەبینین كە سەرەكیترین هەوڵیان نانەوەی‮ ‬فیتنەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و مەزهەبی‮ ‬و نەژادیە لە نێوان پێكهاتەكانی‮ ‬عێراقدا‮.‬
لەسەر ئاستی‮ ‬نێودەوڵەتیش مەترسییەكانی‮ ‬سەر عێراق كەم نین بە تایبەتی‮ ‬گرژییەكانی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست و كێشەی‮ ‬نێوان ئەمریكا و ئێران كە من وای‮ ‬بۆ دەچم كێشەی‮ ‬نێوان هەردوو وڵات تەنها كێشەی‮ ‬چەكی‮ ‬ناوەكی‮ ‬نییە بەڵكو ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی‮ ‬هەژموونی‮ ‬ئێران بە مەترسی‮ ‬لەسەر بەرژەوەندییەكانیان دەزانن لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست بە دیاریكراوی‮ ‬لە عێراقدا،‮ ‬لە‮ ‬ڕاستیدا ئێرانیش قوڵایەكی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬جەماوەری‮ ‬و سیاسی‮ ‬و عەسكەری‮ ‬لە عێراقدا هەیە كە تاوەكو ئێستا ئەمریكا نەیتوانیوە رێگری‮ ‬لێ بكات و زۆریش ئەستەم دەبێت لە‮ ‬ڕۆلی‮ ‬ئەو وڵاتە كەم كاتەوە بەم شێوەیەی‮ ‬ئێستا،‮ ‬ئەو هەنگاوانەی‮ ‬كە ئیدارەی‮ ‬ترامپ هاوێشتی‮ ‬ناساندنی‮ ‬بەشێك لە هێزی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬بەتیرۆر و دواتریش هەموو ئەو گرووپانەی‮ ‬كە لە رێگەی‮ ‬ئەوانەوە تەمویل دەكرێن ئەگەر ئەو هەوڵانە سەر بگرن بێگومان كێشەی‮ ‬زیاتر لە عێراق‮ ‬ڕوودەدەن كە پێكدانانی‮ ‬سەربازی‮ ‬بە دوور نازانرێت ئەم ئەگەرە مەترسی‮ ‬زیاتر دەخاتە سەر عێراق و هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆیە پێویستە سەرۆك وەزیران و سەركردە سیاسییەكانی‮ ‬عێراق ژیرانە مامەڵە لەگەڵ ئەو بارودۆخە بكەن و چیتر گەلانی‮ ‬عێراق نەخەنە بەردەم ئایندەیەكی‮ ‬نادیار كە ئێستا زۆر ماندووبوونە و دوای‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش و كابینەی‮ ‬نوێ خەریكە كەمێك دەحەسێنەوە‮.‬
كێشەكانی‮ ‬عێراق هێندە ئاسان نین بتوانرێت بە ئاسانی‮ ‬چارەسەر بكرێن عێراق جگە لە كێشە ناوخۆییەكانی‮ ‬گیرۆدەی‮ ‬دەستێوەردانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بەردەوامە كە خەریكە زلهێزەكان گرەو لەسەر بردنەوەی‮ ‬عێراق دەكەن،‮ ‬جگە لە كێشە سیاسییەكانی‮ ‬ئەو وڵاتە كێشەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و مەزهەبی‮ ‬و دیمۆگرافی‮ ‬هێندە زۆرن كە وەك بەرمیلی‮ ‬باروت وایە هەر كاتێك سیاسییەكان بیانەوێ قوڵتری‮ ‬دەكەنەوە،‮ ‬ئەوكاتەش رێگە بۆ دەستێوەردانی‮ ‬دەرەكی‮ ‬ئاسان دەبێت،‮ ‬كێشەكە تەنها سیاسەت نییە بەڵكو پەیوەندی‮ ‬بە هۆشیاری‮ ‬سیاسیی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬عێراقیشەوە هەیە،‮ ‬لە مێژووی‮ ‬عێراقدا كەم سیستەم و دەسەڵات و سەركردە هەبووە بەبێ خوێن رشتن گۆڕەپانی‮ ‬سیاسی‮ ‬چۆڵ كردبێ كە هەموو ئەمانەش دەگەرێتەوە بۆ عەقڵییەتی‮ ‬سەركردە و حزبی‮ ‬سیاسی‮ ‬و هۆشیاری‮ ‬گەلانی‮ ‬عێراق،‮ ‬هەر ئەمەش وای‮ ‬كردووە كە وڵاتانی‮ ‬دەرەكی‮ ‬و زلهێزەكان هەمیشە لەو كەناڵەوە هاتوونەتە نێو گەمەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬عێراق وەكو كە ئێستا دەیبینین‮.‬
تێپەڕاندنی‮ ‬هەموو ئەو مەترسیانە و بە بەرەنگابوونەوەی‮ ‬ئەو ئەگەرانە و گەڕانەوەی‮ ‬عێراقییەكان و سەركردەكانیان بۆ بەرژەوەندی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬دەتوانرێت هەموو ئەو هەوڵانە لەبار ببەن كە دەبنە هۆی‮ ‬لاوازكردنی‮ ‬عێراق و لێك هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬پێكەوەژیان كە ئەمانەش بەردی‮ ‬بناغەی‮ ‬سەقامگیری‮ ‬سیاسین و هۆكاریشن كە ئەو وڵاتە خاوەن سەروەری‮ ‬خۆی‮ ‬بێت،‮ ‬دەبێت بۆ ئەو هەنگاوانە سەرۆك وەزیران رۆڵی‮ ‬سەرەكی‮ ‬خۆی‮ ‬بەهێزەوە بگێڕێ لەوانەیە لە پەرلەمان و ناوەندەكانی‮ ‬تر كێشەی‮ ‬بۆ دروست بكرێت،‮ ‬بەڵام بۆ هەر هەنگاوێكی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬بە پێی‮ ‬دەستور دەتوانێت پاڵپشتی‮ ‬میللی‮ ‬و سیاسی‮ ‬بەدەست بێنێ بە تایبەت لە لایەن كورد و سوننەوە لە ئەگەری‮ ‬دوركەوتنەوە لە هەر بنەمایەكی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و پشتگوێخستنی‮ ‬دەستور پێم وایە دۆزەخێكی‮ ‬تر لە عێراق دكرێتەوە كە ئەمجارە ناوچەكە و رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست بە تەواوی‮ ‬دەسوتێنێ‮.‬





ئەم هەواڵە 1756جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad