English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راپۆرت..ئه‌مشه‌و ئینگلیزه‌كان گڕ له‌ ئازەربایجان به‌رده‌ده‌ن
2019-05-29 [06:48 AM]

ZNA- ھەولێر



ئەمڕۆ یاریی کۆتایی پاڵەوانیەتیی یۆرۆپالیگ لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان و لەسەر یاریگەی ئۆڵمپیدا کاتژمێر ٢٢:٠٠ بەکاتی باشووری کوردستان بەڕێوەدەچێت.

لە یاریی کۆتاییدا دوو یانەی ئینگلیزی و ھاوشاری رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە، ئەوانیش یانەکانی چێڵسی و ئارسیناڵی لەندەنین.

یارییەکە چاوەڕواندەکرێت بەھێز بێت و ھەردوو تیپیش بە زۆرینەی یاریزانە ئەستێرەکانیانەوە بۆ یارییەکە ئامادەن.

چێڵسی کە پاڵەپەستۆیەکی زۆر لەسەر راھێنەرەکەیەتی، ھەوڵی بردنەوەی نازناوەکە دەدات و بە دوای سەروەرییەکی ئەوروپاییدا دەگەڕێت.

ماوریزیۆ ساری کە ئەگەری ھەیە لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە، ئامانجی ئەوەیە پێش ئەوەی بڕوات، نازناوێکی ئەوروپی بۆ چێڵسی بباتەوە، دوای ئەوەی تیپەکەی بۆ وەرزی داھاتووی چامپیۆنزلیگیش سەرخست و پلەی سێیەمی پرێمەرلیگی بەدەستھێنا، ھەروەھا لەسەر ئاستی جامی یانەکانی ئینگلتەراشدا گەیشتە یاریی کۆتایی، پێش ئەوەی جامەکە بە مان سیتی بدۆڕیێنێت.

لەگەڵ ئەوەشدا جەماوەری چیڵسی بە شێوەیەکی راستەوخۆ رەخنەیان لە شێواز و پلانی یاریکردنی ساری گرتووە و بە ئاشکراش داوای ھاتنی فرانک لامپاردیان کردووە بۆ شوێنی ئەو راھێنەرە ئیتالییە.

ساری پێیوایە تیپەکەی وەرزێکی باشی پێشکەشکرد، ھەرچەندە چەند یارییەکی بە قورسی دۆڕاند.

بۆ یارییەکەی ئەمڕۆش چاوەڕواندەکرێت نگۆلۆ کانتێی یاریزانی ناوەڕاست بەشداریی بکات، کە گومان لە بەشداریکردنی ھەیە بە ھۆی پێکانەوە، بەڵام ھەردوو یاریزان رۆبن لۆفتۆس چێک و کالۆم ھۆدسۆن ئۆدۆێ ھەر بە ھۆی پێکانەوە بەشداری یارییەکە ناکەن.

لە لایەکی دیکەوە ئۆنای ئیمری، کە خاوەن سێ نازناوی یۆرۆپالیگە لەگەڵ یانەی سێڤییا، لە یەکەم وەرزی کارکردنیدا لەگەڵ ئارسیناڵ، نەیتوانی تیپەکە بۆ چامپیۆنزلیگ سەربخات، بۆیە ھەموو ھەوڵی لە یارییەکەی ئەمڕۆدا بردنەوەی جامی یۆرۆپالیگە، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی راستەوخۆ بەشداریی وەرزی داھاتووی چامپیۆنزلیگ بکات.

ئارسیناڵ ھێڵی پێشەوەی بەھێزە بە بوونی یاریزانانی وەکو پیێر ئۆبامیانگ و ئالێسکاندەر لاکازێت، کە پێشبینی دەکرێت ھێڵی بەرگری چێڵسی بەدەستیانەوە بناڵێنێت، بە تایبەتی کە ئانتۆنیۆ رۆدیگێری ئەڵمانییش بەھۆی پێکانەوە لە پێکھاتەی چێڵسی دابڕاوە.

ئارسیناڵ ھەروەھا لە یارییەکەدا لە تواناکانی ھێنریک میخیتاریانی یاریزانی ئەرمینیایی بێبەشە، کە بە ھۆی کێشەی سیاسی نێوان ئەرمینیا و ئازەربێجانەوە، ناتوانێت لە یارییەکە ئامادەبێت و ترسی لە مامەڵەی خراپی ئازەرییەکان ھەیە، بۆیە چاوەڕواندەکرێت یارییەکە مۆرکێکی سیاسیش بەخۆیەوەببینێت.

ئەمە جگە لەوەی یارییەکە لە باکۆ دەکرێت و رەخنەیەکی زۆریش ئاراستەی فیدراسیۆنی ئەوروپا کراوە، چونکە ھاندەرانی ھەردوو یانە لە گەیشتن بە باکۆ کێشەیان ھەیە، رێگەی نێوان باکۆ و لەندەن دوورە و گەشتی راستەوخۆی فرۆکە لە نێوان ھەردوو شاردا نییە، ژمارەیەکی کەمی تیکتیش بۆ ھاندەرانی ھەردوو تیپ دابینکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا بە ھۆی ئەو کێشانەوە ھەردوو یانە نیوەی ئەو تیکتانەیان بۆ فیدراسیۆنی ئەوروپا گەڕاندەوە، کە بۆیان دابینکرابوو.


رووداو





ئەم هەواڵە 2539جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad