English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرپرسێكی باڵای ئێران دانی بەكوشتنی ژنەكەی نا
2019-05-29 [08:14 AM]

​ZNA – هەولێر


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ راوێژكارێكی حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران و سه‌رۆكی پێشووی شاره‌وانی تاران دانی به‌ كوشتنی ژنه‌ تەمەن 38 ساڵانەكەی به‌ناوی (میترا ئوستاد) ناوه‌".

پۆلیسی ئێران رایگه‌یاندووه‌: " محه‌مه‌د عه‌لی نه‌جه‌فی، ڕاوێژكاری سەرۆك كۆماری ئێران و سەرۆكی پێشووی شارەوانی تاران ، خۆی له‌ یه‌كێك له‌ بنكه‌كانی پۆلیس راده‌ستكردووه‌ و دانی بەكوشتنی ژنەكەی ناوە،كە به‌ گوللـه‌ له‌ حه‌مامی ماڵه‌كه‌یدا له‌ باكووری تاران ژنەكەی كوشتووه‌"، پاساوی كوشتنی ژنه‌كه‌شی بۆ كێشه‌ی خێزانی گه‌ڕاندۆ‌ته‌وه‌.

پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی (ئینساف نیووز) ئاشكرایكردووە: "میترا په‌یوه‌ندی به‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌یانه‌وه‌ كردووه‌ و ویستوویه‌تی له‌باره‌ی ژیانی خۆی له‌گه‌ڵ نه‌جه‌فی دیداری له‌گه‌ڵ ساز بكرێت، ده‌بوو ئه‌و رۆژه‌ بێته‌ ئۆفیسی ویبسایته‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دیداره‌كه‌ی ئه‌نجام بدات، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ كوژراوه‌".

میترا ئوستاد ته‌مه‌نی 38 ساڵان بووه‌ و 30 ساڵ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی منداڵتر بووه‌، ژنی دووه‌می نه‌جه‌فی بوو، راوێژكاره‌كه‌ی روحانی ساڵی رابردووش به‌هۆی ئه‌و ره‌خنانه‌ی لێیگیرا له‌باره‌ی به‌شداریكردنی له‌ ئاهه‌نگێكی سه‌مای قوتابخانه‌ی كچان و ڤیدیۆكه‌ی بڵاوكرایه‌وه‌، ده‌ستی له‌ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی تاران كێشایه‌وه‌.

 

وێنەی، محه‌مه‌د نەجەفی و میترا ئوستادی خێزانی

راوێژكارێكی سه‌رۆك كۆماری ئێران دان به‌ كوشتنی ژنه‌كه‌یدا ده‌نێت





ئەم هەواڵە 7024جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad