English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی ئاوی لیمۆ بۆ جەستە
2019-05-26 [01:14 AM]

هەولێر _ ZNA


 

بەپێی زانیارییەکانی شارەزایانی خۆراک، خواردنەوەی ئاوی لیمۆ گرنگیی لەڕادەبەدەری بۆ جەستە هەیە و مرۆڤ لە تووشبوون بە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت.

تێکەڵکردنی لیمۆ لەگەڵ ئاودا بۆ زۆر شت بەکاردێت، وەک دابەزاندنی کێش و ڕێگریکردن لە شێرپەنجە.

یەکێک لە باشییەکانی ئەم خواردنەوەیە ئەوەیە کە ڕەچەتەکە بە دڵی خۆتە، دەتوانیت لیمۆی زۆر بەکاربهێنیت یاخود کەم، جگە لەوەش دەتوانیت لەگەڵ نەعنا، هەنگوین و میوەکانی تر تێکەڵی بکەیت و بە گەرمی و بە ساردیش دەخورێتەوە.

بەپێی وتەی شارەزایانی خۆراک، لیمۆ بشۆرێتەوە و لەت لەت بکرێ و تێکەڵ بە ئاو بکرێ، پێویستیش ناکا لەتە لیمۆکان بخورێن.

ماڵپەڕی fitnessengage لە بابەتێکی تەندروستیدا بەم شێوەیە سوودەکانی ئاوی لیمۆی خستووەتەڕوو:

بۆنی ناخۆشی ناو دەم ناهێڵێت : ئەگەر بێزاری لە جوینی بنێشت یان خواردنی نەعنا بۆ چارەسەری بۆنی ناخۆشی دەم، ئەوا پێکهاتەکانی لیمۆ دەتوانێت بۆنەکانی دەورووبەر نوێ بکاتەوە، چ بۆنی دەم بێت یاخود بۆنی ژوور و ئەو شوێنەی کاری تێدا دەکەیت.

ئەم خواردنەوەیە لە دوای خواردنی ژەمەکان کاتێك پیاز، سیر، ماسی تێدابووە، دەتوانێت کاریگەریی ئەو بۆنانە کەمبکاتەوە کە بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێننەوە.
 

پێستت گەنجتر دەردەکەوێت : کاتێک ڕۆژانە ئاوی لیمۆ دەخۆیتەوە، پێستت زیاتر شێدار دەبێت و توندتر دەردەکەوێت، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هێڵ و خاڵەکانی ڕووخسار و زیپکە، کاتێک پێست شێدارە ئەوا چانسی زیاتر دەدات بۆ فڕێدانە دەرەوەی ژەهرەکان لە ڕێگەی ئارەقکردنەوەوە.
 

جگە لەمانە بڕێکی زۆر ڤیتامین C بە جەستە دەبەخشێت کە ڕۆڵێکی بەهێزی هەیە لە دروستکردنی کۆلاجین و ئیلاستین، ئەمانیش هۆکارن بۆ مانەوەی پێست بە بەهێزی.

بڕێکی زۆر ڤیتامین C دەبەخشێت : ڤیتامین C دژە ئۆکسیدانە کە خانەکان لە لەناوچوون دەپارێزێت لە مادە زیانبەخشەکان، بۆیە ڕۆژانە وەرگرتنی بڕێکی باش ئاوی لیمۆ دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مەترسیی جەڵتەی مێشک، بەرزە فشاری خوێن، نەخۆشییە دەمارییەکان، ئەم خواردنەوەیە رۆژانە بڕی ٦٠ میلیگرام ڤیتامین Cت پێ دەدات.
 

کەمکردنەوەی کێشی لەش بە ئاسانتر : ئەم خواردنەوەیە موعجیزەی کێش دابەزاندن نییە، خواردنەوەی ڕۆژانەی بەس نییە بۆ توانەوەی چەوری، بەڵام بەپێی توێژینەوەکان، ئەو کەسانەی لەگەڵ هۆکارەکانی تردا ئەم خواردنەوەیەیان بەکارهێناوە باشتر هەستیان بە جیاوازیی لەش کردووە بەهۆی ئەوەی خواردنەوەی ئاو بە تامی لیمۆ هەستی تێربوون و ئارامیت لا دروستدەکات. لیمۆ دژەئۆسیدانی پانیفێناڵی تێدایە کە بەپێی تاقیکردنەوەکان کە لەسەر مشك ئەنجام دراون یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی کێش و جێگیرکردنی رێژەی ئەنسۆلین.
 

جێگیرکردنی باری دەروونی : هەمان بۆنی لیمۆ کە بۆنە ناخۆشەکان لادەبات دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی فشار و  هەستکردن بە ئارامی، بەهۆی ئەوەی زەیتی لیمۆ بەناوبانگترینە لەناو زەیتە بۆندارەکاندا، کاتێک لیمۆ دەخۆیت هەمان سوودت پێ دەگات جگە لە سوودەکانی پۆتاسیۆمەکەی، پۆتاسیۆم کاریگەریی لەسەر فشاری خوێن هەیە و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن هۆکاری سەرەکیی دروستبوونی فشارە.

رێ لە دروستبوونی بەردی گورچیلە دەگرێت : بەردی گورچیلە هۆکارەکەی کالسیۆمە، بۆیە دەتوانیت مەترسیی دروستبوونی کەمبکەیتەوە بە خواردنی بڕێکی باش لە ترشی سیتریک لە ژەمە خۆراکەکان و لیمۆدا وەربگریت، لە ڕاستیدا تەنها نیو کوپ شەربەتی لیمۆ ئەوەندەی چارەسەرەکانی بەردی گورچیلە لەم سیتریک ئەسیدەی تێدایە، پاراستنی شێداریی گورچیلە بەشێکی گرنگە لە تەندروستیی گورچیلەکان.

هەوکردنی میزەڕۆ ناهێڵێت : هەوکردنی میزەڕۆ یاخود میزەڵدان زۆر بەئازارە، لە ڕاستیدا وەک ئەوەیە لەکاتی میزکردندا چەقۆی بچووک بە میزەڕۆدا تێپەڕبێت. یەکێک لە ڕێگاکان بۆ کەمکردنەوەی ئەم هەوکردنە بریتییە لە ڕاگرتنی ئاستی ترشی ph ی میز، بۆ ئەمەش ترشی سیتریکی لیمۆ چارەسەرە.





ئەم هەواڵە 2302جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad