English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... پلانی جەژنی رەمەزان راگەیەندرا
2019-05-29 [10:35 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە شاری سلێمانی پلانی جەژنی پیرۆزی رەمەزان راگەیاندراو قائیمقامی شارەکەش دەڵێت: ھەموو رێوشێنێکی پێویست گیراوەتەبەر بۆ ئەوەی ھاوڵاتیان و گەشتیاران لە بارودۆخێکی ئارامدا پێشوازی لە رۆژانی جەژن بکەن.

ئەمرۆ چوارشەممە بۆ دانانی پلانی جەژنی پیرۆزی رەمەزان و ئامادەکاری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لە رۆژانی پێش جەژن و رۆژانی جەژن, ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی ئەمنی سلێمانی و بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سلێمانی کۆبووەوە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشدا ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: بۆ ئەوەی ھاوڵاتیان و گەشتیاران لە بارودۆخێکی ئارام و بێ گرفتدا پێشوازی لە جەژنی پیرۆزی رەمەزان بکەن ھەموو ئامادەکارییەکی پێویست کراوە .

قائیمقامی سلێمانی ووتیشی : لە رۆژانی پێش جەژن و رۆژانی جەژن ھیچ شەقامێک بەڕووی ھاتووچۆی شۆفێراندا داناخرێت, بەڵکو تیمەکانی ھاتووچۆ ھاوکار دەبن بۆ رێکخستنی شەقام و رێگەو بانەکان بۆ ئەوەی ھاوڵاتیان بەبێ گرفت سەردانی ھەر شوێنێک بکەن کە دەیانەوێت, ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد لیژنەھاوبەشەکان ھاوشێوەی مانگی رەمەزان بەردەوام دەبن لە گەڕان و بەدواداچونەکانیان بە ئامانجی پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان و رێگری کردن لە ھەر جۆرە سەرپێچیەک.

لەبارەی کارئاسانی بۆ ئەو گەشتیارانەی کە روو لە پارێزگای سلێمانی دەکەن ئاوات محەمەد رایگەیاند لە بازگەکان و شوێنە گەشتیارەکانی سلێمانی تیمەکان راسپێردراون ھەموو کارئاسانی و ھاوکارییەک پێشکەش بە گەشتیاران و ئەو میوانانە بکەن کە روودەکەنە سلێمانی , ووتیشی خاوەنی رێستۆرانت و چێشتخانەکانی سلێمانی ئاگادار کراونەتەوە پێویستە لە رۆژانی جەژنیشدا شوێنەکانیان کراوەبن بەڕووی ھاوڵاتیان و گەشتیاراندا و ھەر شوێنێک پابەند نەبێت رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێتەوە.

ئاوات محەمەد راشگەیاند سەۆجەم تیمە خزمەتگوزارییەکان و ھێزە ئەمینەکان لە رۆژانی جەژندا لە سەنتەری شاری سلێمانی و ھەموو شوێنە گشتیەکان لە ئەرکدا دەبن بۆ پارێزگاری کردن لە ھاوڵاتیان و ئەو گەشتیارانەی کە روو لە پارێزگای سلێمانی دەکەن .

 





ئەم هەواڵە 2563جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad