ZNA - ههولێر
گوتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگهیاند، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حکومی عێراق و توركیا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیـیەکان دەیان منداڵی خێزانە تورکەکانی ناو داعشی ڕادەستی تورکیا کردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە عهبدولسهتار بهیرهقدار وتی، دادگای لێکۆڵینەوەی ناوەندی کە بەرپـرسە لە کەیسەکانی تێرۆر و تاوانبارە بیانیـیەکان، 188 منداڵی پاشماوهی داعشی ڕادەستی تورکیا کردووە.
بهیرهقدار باسی لهوه كرد، له نێو ئهو منداڵانه کەسانی گهوره هەن کە تاوانبارکرابوون بە بەزاندنی سنوور و ماوەی حوکمەکانیان تەواوبووە.
باسی لەوەش کرد ڕادەستکردنەکە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق و باڵیۆزخانەی تورکیا و ڕێکخراوی نێودەوڵەتیـیەکانی وەکو یونیسێف کراوە.
ئهوهشی روون كردهوه، دەزگای دادوەری سەرپەرشتی پـرۆسەکەی کردووە هەتا ئەو ساتەی منداڵەکان سواری ئەو فڕۆکەیە کراون کە بردونیەتەوە بۆ وڵاتەکەیان.
ئەم هەواڵە 10144جار خوێندراوەتەوە |