English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆیته‌رز: ئه‌مه‌ریكا به‌ نهێنی 30 داعشی بیانی له‌ سوریا گواستووه‌ته‌وه‌ عێراق
2019-05-29 [02:33 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئاژانسی رۆیته‌رز باسی له‌وه‌ كرد، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا 30 چه‌كداری رێكخراوی داعشی له‌و بیانیانه‌ی له‌ سوریا له‌ نێوان ساڵه‌كانی 2017 و 2018 ده‌ستگیر كراون، ره‌وانه‌ی عێراق كردوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی دادگایی بكرێن.

دادگاكانی عێراق سێ كه‌سی له‌و چه‌كدارانه‌ی به‌ تۆمه‌تی چوونه‌ ریزه‌كانی داعش به‌ له‌سێداره‌دان سزا دا و پێنج كه‌سیش به‌ به‌ندكردنی هه‌میشه‌یی سزا دا.

رۆیته‌رز باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و چه‌كداره‌ توندڕه‌وه‌ بیانیانه‌ دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی دیموكراتی سوریا له‌ كۆتایی ساڵه‌كانی 2017 و 2018 ده‌یتگیری كردون گواستراونه‌ته‌وه‌ عێراق.

ئه‌و ئاژانسه‌ باسی له‌وه‌ كرد، هه‌شت له‌و ده‌ستگركراوان به‌ره‌گه‌ز به‌لجیكی و فه‌ره‌نسی و ئه‌ڵمانیا و ئوسترالیا و میسر و مه‌غریبن، دادگاكانی عێراق تۆمه‌تباری كردن دوای ئه‌وه‌ی هه‌سه‌ده‌ ده‌ستگیری كردن، له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌ و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه‌ دواتر ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌كانی عێراق كراون.

 

rt





ئەم هەواڵە 7072جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad