English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌باره‌ى ئۆتۆمبێله‌ بێ سه‌ره‌تاكان بڕیارێكى نوێ ده‌ركرا
2019-05-30 [02:17 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ئەمرۆ پێنجشەممە ٣٠ ی ٥ ی ٢٠١٩ ، لەئاگاداریەکدا کەوێنەیەک دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە  ، بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتا دەستبەسەرداگیراوەکانەوە بڕیارێکی نوێی دەرکرد

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی رایدەگەێنێت ،ئاگاداری سەرجەم خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتایانە دەکەینەوە کە ئۆتۆمبێلەکانیان لە گەراجی دەستبەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی دەستیان بەسەردا گیراوە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان - بەشی داواکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان، بۆ ئەوەی بتوانن تۆماری بکەن لە بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆ.

 ھاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارینامەکەیدا ئەم تێبینیانەی خوارەوەی خستووەتەڕوو : 

١. ئەم بڕیارە تەنھا ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەوە کە بێ سەرەتان و کێشەی یاساییان نییە. 
٢. دەبەخشرێن لە پێدانی سزای یەک ملیۆن دینار.
٣. تەنھا پارەی گەراجی دەستبەسەرداگرتن و رسوماتی تۆمارکردن دەدەن.





ئەم هەواڵە 6271جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad