English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گۆڤارێکی ئەمریکی: داعش دەگەڕێتەوە
2019-05-30 [02:23 AM]

ZNA-هه‌ولێر


گۆڤاری فۆرین پۆلیسی ئەمریکایی، پێشبینی گەڕانەوەی ڕێکخراوی داعش دەکات و دەڵێت، سەرلەنوێ ھەڕەشە لەسەر عیراق دروستدەکاتەوە کە ھێزە ئەمنییەکانی ھەوڵێکی زۆرییان بۆ لەناوبردنی خستەگەڕ.

گۆڤاری Foreign Policy ئەمریکی رایگەیاند، رێکخراوی تیرۆریستیی داعش جارێکی دیکە گەڕاوەتەوە و ئێستا ھەڕەشە لە عێراق دەکات، ئەمەش لەکاتێکدایە ھێزە ئەمنییەکان ھەوڵدەدەن بۆ لەناوبردنی.

گۆڤارەکە لە وتارێکدا رایگەیاند: رێکخراوی تیرۆریستیی داعش وادیارە دەستیکردووە بە گەڕانەوە بۆ عێراق، یان ھەوڵی گەڕانەوە دەدات"، ئەوەشی روونکردەوە، دوای کەوتنی شارۆچکەی باغۆز دوایین مۆڵگەی داعش لە سووریا لە مانگی ئاداری رابردوودا، گومانی ئەوە ھەیە بەلانیکەمەوە ھەزار چەکداری داعش گەڕابێتنەوە بۆ نێو عێراق.

گۆڤارەکە جەختی کردەوە، زۆرێک لە چەکدارانی داعش لەو تونێلانە دەژین کە خۆیان ھەڵیانکۆڵیون و خۆراک و جلوبەرگیان تێدا کۆکردووەتەوە.

گۆڤارەکە پێیوایە ھەرچەندە ڕێکخراوی داعش، تا ئەندازەیەکی گەورە تێکشکێنراوە، بەڵام ھەندێک شانەی تائێستاش چالاکن و ھەڕەشە لەسەر ناوچە دوورەدەستەکان لە عیراق دروستدەکەن، چونکە ئەو تۆوەی ڕێکخراوی داعشی لێوەھاتەبەر، تائێستاش بوونی ھەیە، بەو پێیەی پارێزگەکانی عیراق ڕووبەڕووی مەترسی دەبنەوە.





ئەم هەواڵە 7690جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad