English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پانزە پەرلەمانتار هەڕەشەی دوورخستنەوەیان لێدەكرێت
2019-05-30 [02:33 AM]

ZNA-هه‌ولێر


پانزە پەرلەمانتاری عێراق ھەڕەشەی دوورخستنەوەیان لێدەکرێت، دۆسیەکەش لەدەسەڵاتی دادگای فیدراڵیدایە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەکی ئاگادار بەڕۆژنامەی عەرەبی جەدیدی قەتەری راگەیاندووە دۆسێی گۆڕینی پەرلەمانتاران لەئێستادا لەدەستی دادگای فیدراڵدایە، بەو پێیەی باڵاترین دەسەڵاتە لە وڵاتدا، گۆڕینەکەش ھەر تەنیا بەو چوار پەرلەمانتارەوە ناوەستێت کە لەم مانگەدا دوورخرانەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەم مانگەدا چوار پەرلەمانتار دوورخراونەتەوەو دواھەمینیشیان لەم ھەفتەیەدا بووە.

سەرچاوەکە دەشڵێت: دوورخستنەوەی ئەو ١٥ پەرلەمانتارە پەیوەندی بەساختەکارییەوە ھەیە لەکاتی ھەڵبژاردنەکانداو ھەڵەکەش بەسەر لیژنەی یاسایی ھەڵبژاردنەکاندا تێپەڕیووەو ئەو پەرلەمانتارانە شیاوی ئەوەنین ئەو پۆستانە وەربگرن و لەبری ئەوان کەسانی تر دادەنرێت و بڕیارەکەش لەدەسەڵاتی دادگای فیدراڵیدایە.





ئەم هەواڵە 8608جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad