English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای پاسداران: پلانەکەی سەرۆک ترامپ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا شکست دەهێنێت
2019-05-30 [03:57 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سوپای پاسدارانی ئێران رايگه‌یاند، پلانی ئاشتی ئەمەریکا بۆ ئاشتی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستین شکست دەهێنێت و حەماسی فەڵەستینیش بە توندی وەڵامی هەموو ئه‌و پێشنیارێكی له‌مجۆرە ڕێکەوتنه‌ ده‌داته‌وه‌.

دەزگای هەواڵی تەسنیم لە زاری بەیاننامەیەکی سوپای پاسدارانەوە بڵاویکردەوە تەنها چارەسەر بۆ کێشەکانی ئیسڕائیل و فەڵەستین ئەوەی " سەهیۆنیەت لە خاکە داگیرکراوەکان بکشێتەوە و پەنابەرانی فەڵەستینی بگەڕێنەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی سەربەخۆ."

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە دەکات هەر پلانێک بێجگە لەوە شکست دەهێنێت و دەشڵێت " چەکدارانی حەماس بە توندی وەڵامی هەموو ئەوانە دەدەنەوە کە پێشنیاری ئەم گرێبەستی سەدەیەیان کردووە و ئەو ناپاکانەشی کە هەوڵ دەدەن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سیستمی سەهیۆنیەتدا باش بکەن."

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ئەم پلانە بە گرێبەستی سەدە ناودەبات كه‌ ماوەیەکی زۆرە چاوەڕوانی دەکرێت ئاشتی بخاتە نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستینەوە، بەڵام بەرپرسانی فەڵەستینی هەوڵەکانی ئەمەریکایان ڕەت کردۆتەوە و پێیان وایە ئەم پلانە لە بەرژەوەندیی ئیسڕائیل دەبێت.

واچاوەڕوان دەکرێت تیمەکەی سەرۆک ترامپ بە ڕابەرایەتی جارێد کوشنەری زاوای و ڕاوێژکاری بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پلانەکە لە کۆنگرەکەی بەحرەیندا ئاشکرا بکەن کە لە کۆتای مانگی حەوتدا بەڕێوەدەچێت.

جێی ئاماژەیە ئیسڕائیل و ئەمەریکا و سعودیە، ئێران تۆمەتبار دەکەن بە تۆمەتی تێکدان و خستنەوەی گرژیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پشتیوانیکردنی تیرۆر، تارانیش ئەوە ڕەت دەکاتەوە.

 

voa

 





ئەم هەواڵە 3760جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad