English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆڵتۆن: هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران كۆتایی نه‌هاتووه‌
2019-05-30 [04:52 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكی جۆن بۆڵتۆن رایگه‌یاند، هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران كۆتایی نه‌هاتووه‌، به‌ڵام جوڵه‌ی خێرای ئه‌مه‌ریكا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ سارمه‌تی وه‌ستاندنی داوه‌.

له‌ له‌نده‌ن بۆڵتۆن به‌ رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاندوه‌، پێم وانییه‌ هه‌ڕه‌شه‌كان كۆتایی هاتبێت، به‌ڵام ده‌توانین بڵێین وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا و بڵاوه‌پێكردنی هێز و چه‌ند هه‌نگاوێكی دیكه‌ كه‌ گرتومانه‌ به‌ر یارمه‌تی راگرتنی هه‌ڕه‌شه‌كانی داوه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی گرتومانه‌ته‌به‌ر بۆ گۆڕینی رژێمی ئێران نییه‌ ده‌بێ هه‌موولایه‌ك ئه‌وه‌ باش بزانن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڵگه‌ بخه‌ینه‌روو ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌وا ئێران ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌و هێرشانه‌ی له‌م مانگه‌دا كراوه‌ته‌ سه‌ر كه‌شتییه‌كانی گواستنه‌وه‌ نه‌وت له‌ نزیك كه‌ناراوه‌كانی ئیمارات.

روونی كرده‌وه‌، پێم وانییه‌ ئه‌وانه‌ چاودێری بارودۆخی ناوچه‌كه‌ له‌رێگه‌ی پشكنینی به‌ڵگه‌كانه‌وه‌ ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌نجامێكی دیكه‌ی پێچه‌وانه‌یان ده‌ست كه‌وێت، ئه‌و هێرشانه‌ ئێران یاخود بریكاره‌كانی ئه‌نجامیان داوه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر ئێران یان به‌كرێگیراوه‌كانی هێرش بكه‌ن سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ویستی دانوستان بكات ئه‌وا ده‌بێت واز له‌و ره‌فتارانه بهێنێت.

 

عه‌ره‌بیه‌

 





ئەم هەواڵە 6073جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad