ZNA - ههولێر
جێگری وەزیری دادی ئێران، مەحمود عەباسی رایگەیاند، ٢٠ بەندکراوی ئێرانی لە عێراق لەسەر سنووری نێوان ھەردوو وڵات و لەژێر چاودێری بەرپرسانی دادوەری، رادەستی بەرپرسانی ئێران کراونەتەوە.
مەحمود عەباسی باسی لهوهش كرد، لە بەرامبەر ٢٠ بەندکراوە ئێرانیەکە تاران پێنج بەندکراوی عێراقی رادەستی بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان کردووەتەوە.
جێگری وەزیری دادی ئێران ئهوهشی خستهروو، زۆربەی ئەو کەسانە بە تاوانی بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر سزادراون و لەمەودواش سزاکانیان لە وڵاتەکەی خۆیان تەواو دەکەن.
aa
ئەم هەواڵە 10198جار خوێندراوەتەوە |