English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبای لە یەکێتی دەکات
2019-05-31 [04:59 AM]

ZNA- ھەولێر


 بەڕێزان/ لە مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان
 
بە بۆنەی(44)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین، هیوادارین لە خەبات و خزمەت بەردەوام بن لە پێناو بەدیهێنانی مافە رەواكانی گەلەكەمان.

ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەگشتی لە ھەلومەرجێکی ھەستیار و پڕگۆڕانکاریدایە، بۆیە ئەرکی سەرجەم ھێز و لایەنە نیشتمان پەروەرەکانە شانبدەینە بەر بەرپرسیاریەتی قۆناغەکە و  ئایندە و چارەنوسی گەل و نەتەوە و بەرژەوەندییە باڵاکانی کوردستان لەسەروی ھەموو شتێکەوە ببینین.
 
ئومێدەوارین ئەو یادە هاندەری یەکدەستی و تەبایی ناوخۆی حزبە تێکۆشەرەکەتان و  ھەوێنی زیاتری یەك گوتاریی سیاسی و هاوپەیمانیی راستەقینە و کاری ھاوبەشی سەرجەم هێزو لایەنە سیاسیەكانیش بێت بۆ پتەوكردنی پایەكانی ئەزموونەکەمان و پاراستن و بەدیهێنانی دەسكەوتی زیاتر بۆ گەلەکەمان.

جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر سەركەوتوو بن..

مەكتەبی سیاسی
 پارتی دیموكراتی كوردستان





ئەم هەواڵە 4885جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad