English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو ئەفسەرە ئەمەریكیەی تاوانی جەنگی ئەنجام دابوو ئازاد كرا
2019-06-01 [07:49 AM]

​ZNA – هەولێر


دادگایه‌كی ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا، ئه‌فسه‌رێكی ئۆپەراسیۆنه‌ تایبه‌ته‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا ئازاد بكات، لەكاتێكدا ئەو ئەفسەرە تۆمەتبارە بەكوشتنی هاووڵاتیانی سڤیلی عێراقی.

بڕیار بوو دوای 11 رۆژی دیكه‌، ئێدوارد گالاگر ئەفسەری ئۆپەراسیۆنه‌ تایبه‌ته‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا،  ئاماده‌ بێت له‌به‌رده‌م دادگا بۆ ئه‌وه‌ی تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگی رووبه‌ڕوو بكرێته‌وه‌.

پارێزه‌رەكەی گالاگر، شكاتكاره‌كانی به‌ خووڕه‌وشی ناپه‌سند تۆمه‌تبار كردبوو، بۆیه‌ دادوه‌ری سه‌ربازی  ئارون روگ، بڕیاریدا گالاگر، له‌ شوێنی ده‌ستبه‌سه‌ر بوونی ئازاد بكات.

ئێدوارد گالاگر تەمەن (39 ساڵ)، له‌ كاتی شه‌ڕی عێراقدا تۆمه‌تبار كراوه‌ به‌ كوشتنی هاووڵاتیانی بێ تاوانی عێراق.

له‌ ناو دۆسییه‌كانیدا، ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ ئه‌مه‌ریكییه‌ به‌وه‌ش تۆمه‌تبار كراوه‌، كه‌ راسته‌وخۆ منداڵێك و پیاوێكی به‌ساڵاچووی كوشتووه‌ و دیلێكی برینداری رێكخراوی داعشی به‌ چه‌قۆ سه‌ربڕیوه‌.

 





ئەم هەواڵە 5983جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad