English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆمپیۆ: ڕێگە لەپێكدادانی نێوان توركیا و سوریا دەگرین
2019-06-01 [08:04 AM]

ZNA – هەولێر


رۆژی هه‌ینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیا باسی هه‌ماهه‌نگیەكانمان له‌ باكووری سووریا كرد.

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا گوتیشی: ئه‌مه‌ریكا پێی وایه‌ ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی و ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی سووریا بڕیاری 2254 ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بكرێته‌ مه‌رجه‌ع.

ئەو جەختیشی لەوە كردەوە: واشنتن هێزه‌كانی پابه‌ند كردووه‌  كار بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌یه‌ك به‌ مه‌به‌ستی ره‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسی و رێگرتن له‌ پێكدادانی لایه‌نی توركی و سووریی له‌ باكووری سووریا.

پۆمپیۆ سه‌ردانێكی پێنج رۆژه‌ی بۆ وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، سویسرا، هۆڵه‌ندا و به‌ریتانیا ده‌ستپێكردووه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دوێنێ له‌ به‌رلین له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا كۆبوه‌وه‌.





ئەم هەواڵە 6052جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad