English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: داعش بە چەکی عێراق بەهێز کراوە
2019-06-01 [02:58 AM]

ZNA-هه‌ولێر


رێکخراوێکی نێودەوڵەتی رایگەیاند: داعش چەکی (٢٥) وڵاتی بەکارھێناوە و بە چەکی عێراق بەھێز بووە.

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا بڵاوی کردەوە؛ یەکێک لە ھۆکارە سەرەکییەکانی بەھێزبوونی داعش چەک و کەرەستە سەربازییەکانی عێراق بووە و ئەمەش ئەنجامی بەلێشاو ڕەوانەکردن و کڕینی چەک بووە لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە.

لە بەشێکی راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە؛ داعش چەکی (٢٥) وڵاتی بەکارھێناوە کە عێراق سەرەکیترینیانەوە و دوای ئەو وڵاتەش زۆرترین سودیان لە چەکی ئەمەریکا و چین و ئەڵمانیا و بەلجیکا وەرگرتووە.

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی جەخت لەوە دەکاتەوە پێشێلکردنی پەیمانی کۆنتڕۆڵی بازرگانیی چەک لە جیھاندا ھۆکاری سەرەکیی بەھێزبوونی داعش و روودانی جەنگ و ئاژاوەیە.

بە پێی راپۆرتی ناوەندی توێژینەوەی ئاشتی لە ستۆکھۆڵم ئاستی بازرگانیی چەک لە جیھاندا گەیشتوەتە (٤٠٠) ملیار دۆلار و ئەمەریکا سەرەکیترین وڵاتی فرۆشیاری چەکە کە دەگاتە (٢٠٠) ملیار دۆلار لە ساڵێکدا و دوای ئەو وڵاتەش روسیا و چین و بەریتانیا فرۆشیارانی سەرەکی چەکن لە جیھاندا.





ئەم هەواڵە 10369جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad