English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەنیسەی سریانی ئۆرسۆدۆکس بۆ نێچیرڤان بارزانی: هەمیشە کەسێکی دانا بوویت
2019-06-01 [03:23 AM]

ZNA-هه‌ولێر


پاتریاکی ئەنتاکیی ھەموو رۆژھەڵات و سەرۆکی باڵای کەنیسەی سریانی ئۆرسۆدۆکس لە جیھان پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ھەرێمی کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت لەو رۆژەوەی سەرۆکوەزیران بووی، وەکو کەسێکی دانا و کراوە و خۆشەویست ناسیومانی کە حەزتکردووە یارمەتیی ھەمووان بدەیت.

ئێگناتیۆس ئەفرامی دووەم، پاتریاکی ئەنتاکیی ھەموو رۆژھەڵات و سەرۆکی باڵای کەنیسەی سریانی ئۆرسۆدۆکس لە جیھان لە پەیامی پیرۆزباییەکەی بۆ سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ھەرێمی کوردستان دەڵێ "لەو رۆژەوەی سەرۆکوەزیران بووی، وەکو کەسێکی دانا و کراوە ناسیومانی کە حەزت کردووە یارمەتیی ھەمووان بدەی، بەتایبەتی مەسیحییەکانی نیشتەجێی ھەرێمی کوردستان و ئەوانەی بە ئاوارەیی روویان  تێکردووە، لەنێویشیان رۆڵەکانی کەنیسەی سریانی ئۆرسۆدۆکسی".

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئێگناتیۆس ئەفرامی دووەم باس لەوە دەکات "ھیوادارین سەردەمی ئێوە رازاوەبێت بە سەرکەوتن، بەتایبەتی لەکاتێکدا ناوچەکە رووبەڕووی تەحەدی و ئاستەنگ بووەتەوە. ھەروەھا ھیوادارین جەنابت تەندروست و سەرکەوتوو بیت و ھەرێمی کوردستان عێراق ھەمیشە گەشەسەندوو و گەشاوە بێت".





ئەم هەواڵە 3724جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad