English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دادگای باڵای سعودیه‌ داوا ده‌كات دووشه‌ممه‌ی داهاتوو چاودێری بینینی مانگ بكرێت
2019-06-01 [04:18 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ دادگای باڵای سعودیه‌ داوای كرد ئێواره‌ی دووشه‌ممه‌ چاودێری بینینی مانگی یه‌كشه‌وه‌ی شه‌والی 1440ی كۆپی بكرێت كه‌ ده‌كاته‌ 3ی حوزه‌یرانی داهاتوو.

به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی سعوده‌یه‌، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا دادگاكه‌ داوای له‌سه‌رجه‌م موسوڵمانانی سه‌رتاسه‌ری جیهات كردوه‌، دووشه‌ممه‌ی داهاتوو چاودێری مانگی یه‌كشه‌وه‌ی شه‌وال بكرێت.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، دادگای باڵا داوای له‌وانه‌ ده‌كات ئه‌وانه‌ی به‌چاو یاخود به‌ دووربین مانگ ببینێت، نزیكترین دادگای لێ ئاگادار بكاته‌وه‌ و وته‌ی خۆی تۆمار بكات یاخود په‌یوه‌ندی به‌ نزیكترین بنكه‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بدات بگاته‌ نزیكترین دادگا.

دادگا هیواشی خواست ئه‌وه‌ی توانای بینینی به‌هێزه‌ گرنگی به‌م بابه‌ته‌ بدات، بچێته‌ ریزه‌كانی ئه‌و لیژنانه‌ی له‌ ناوچه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پێكهێنراون.

 

rt





ئەم هەواڵە 6430جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad