English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژاپۆن نێوەندگیری لە نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات
2019-06-02 [07:58 AM]

​ZNA – هەولێر


ڕۆژنامەیەکى ژاپۆنى بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیرانى ژاپۆن نێوەندگیری لە نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات، کە چەند هەفتەیەکە گرژییەکانیان گەیشتووەتە ئاستى ڕووبەڕووبوونەوەى سەربازى.

ڕۆژنامەى ماینیچى شیمبۆنی ژاپۆنى بڵاویکردەوە، بڕیارە لە ١٢ بۆ ١٤ى ئەم مانگە شینزۆ ئابی سەرۆک وەزیرانى ژاپۆن سەردانى تاران بکات و لەگەڵ سەرۆک کۆمارى ئێران کۆببێتەوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەى بەوە کرد، کاتێک هەفتەى ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا سەردانى ژاپۆنى کرد و ڕایگەیاندبوو، ئامادەن بۆ گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ تاران و گڵۆپى سەوزیشیان بۆ ژاپۆن هەڵکردووە تا ئەو نێوەندگیرییە بکات.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر و لە ناوەڕاستى مانگى ڕابردوودا لەسەر داواى وەزیرى دەرەوەى ژاپۆن، محەمەد جەواد زەریف وەزیرى دەرەوەى ئێران سەردانى ئەو وڵاتەى کرد و  گرژییەکانى ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە.

 





ئەم هەواڵە 6004جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad