English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەقسا... پێكدادان لەنێوان پۆلیسی ئیسرائیل و نوێژخوێنان ڕوویدا
2019-06-02 [08:15 AM]

ZNA – هەولێر


جوولەكەكانی ئیسرائیل هەڵیان كوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا، ئەمەش كاردانەوەی توندی لێكەوتەوە لەلایەن نوێژ خوێنانی ئەو مزگەوتە و بووە هۆی پێكدادان لەنێوان هەردوولا.

فەرمانگەی ئەوقافی ئیسلامی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە كردووە،  کە دوای کردنەوەی دەرگای مەغاریبە لە لایەن پۆلیسی ئیسرائیلەوە، ژمارەیەکی زۆری جوولەکە ھەڵیانکوتایە سەر حەوشەی مزگەوتەكە، کە ئەوەش ناڕەزایی لە لایەن نوێژخوێنانەوە لێکەوتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە لە كاتی ناڕەزایەتی دەربڕینەکەدا، پێکدادان لە نێوان نوێژخوێنان و پۆلیسی ئیسرائیلدا روویداوە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئانادۆڵو كە لەزاری شایەتحاڵەكانەوە گواستیتیەوە، لەكاتی پێکدادان و رووبەڕووبوونەوەکەدا، پۆلیسی ئیسرائیل پەلاماری نوێژخوێنانی مزگەوتی ئەقسای داوە کە بە ھۆیەوە ژمارەیەک لە نوێژخوێنان برینداربوون و هەروەها سێ نوێژخوێنیش لە لایەن پۆلیسی ئیسرائیلەوە دەستگیرکراون.

 





ئەم هەواڵە 3517جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad