English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆحانی مەرجی ئێران بۆ دانووستان لەگەڵ ئەمەریکا ئاشکرا دەکات
2019-06-02 [08:31 AM]

ZNA- ھەولێر


سەرۆككۆماری ئێران دەلێ ئەگەر ئەمەریكا رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەكان بگرێت، ئەوان ئامادەن گفتوگۆ بكەن.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فارس، حەسەن رۆحانی، سەرۆككۆماری ئێران لە نوێترین لێدوانی لەبارەی پەیوەندییان لەگەڵ ئەمەریکا رایگەیاندووە: "لەبەرامبەر ھێزە فراوانخواز و زاڵمەكاندا ملكەچ نابین، لەگەڵ ئەمەش، كۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیە گفتوگۆ بكات".

رۆحانی دەڵێت مەرجی ئەوان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمەریکا ئەوەیە، واشنتن رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بگرێت و  فەرمان بەسەر ئێران نەکرێت چونکە تاران بەهۆی فشارەوە ناچار بە دانووستان ناکرێت.

پێشتر دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاندبوو، بەرپرسانی ئێران داوای گفتوگۆ دەکەن و ئەو چاوەڕێی پەیوەندییان دەبێت، بەڵام بەرپرسانی ئێران ئەم لێدوانەیان رەتکردەوە و رایانگەیاند، دانووستان لەگەڵ ئەمەریکا، هاوشێوەی دانووستانە لەگەڵ شەیتان.





ئەم هەواڵە 5917جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad