English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لەسەر رێگەی ھەولێر- دێگەڵە كەسێك گیانی لەدەستدا
2019-06-02 [10:31 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لە رووداوێکی ھاتووچۆدا لەسەر رێگەی ھەولێر- دێگەڵە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتووچۆی کۆیە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: "ئەمڕۆ ئەمڕۆ ٢/٦/٢٠١٩ لە رێگەی ھەولێر نزیک بازگەی دێگەڵە لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری (مان ترێلە و نیسان پیکاپ)، شۆفێری پیکاپ گیانی لەدەستدا و سەرنشینەکەشی زامدار بوو".

وەک لەو راگەیەندراوە روونکراوەتەوە: "ھۆکاری رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ بێ ئاگایی و کەمتەرخەمی شۆفێری ترێلە، چۆتە رێڕەوی بەرامبەر و بۆتە ھۆی دروست بوونی ئەو رووداوە".





ئەم هەواڵە 3670جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad