English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی دیاریکردنی ڕۆژی جەژن ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە
2019-06-02 [10:41 AM]

ZNA-هه‌ولێر


   بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی رەمەزان دەزگا و ناوەندە میدیاییەکانی بانگھێشت کردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وەزارەتی ئەوقاف بڵاوی کردووەتەوە، ھاتووە کە کاتژمێر ٧ی ئێوارەی سبەینێ دووشەممە ٢٠١٩.٦.٣ لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف لە پریس کۆنفرانسێکدا دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان ڕادەگەیەندرێت.


دەقی راگەیەندراوەکە:

بانگھێشت نامە بۆ دەزگاکانی راگەیاندن

بەمەبەستی دیاری کردنی یەکەمین ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز سبەی دووشەممە ٣⁄٦⁄٢٠١٩ لێژنەی باڵای بینینی مانگ لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کۆدەبێتەوە، بۆئەم مەبەستە بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن بانگھێشت دەکات بۆ ڕێکخستنی کۆنگرەی ڕۆژنامەوان.

کات"  ٧ ی ئێوارە

بەروار" ٣⁄ ٦⁄ ٢٠١٩

شوێن" ھۆڵی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دیوانی وەزارەت

                    بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی

                   وەزارەتی ئەوقاف٢⁄ ٦⁄ ٢





ئەم هەواڵە 18145جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad