English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک هونەرمەند و ڕۆشنبیر و نووسەری شاری سلێمانی کرد
2019-06-02 [10:43 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ڕۆژی یەکشەممە ٢ـی ٦ـی ٢٠١٩ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک ھونەرمەند و ڕۆشنبیر و نووسەری شاری سلێمانی کۆبۆوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا ھونەرمەند و نووسەر و ڕۆشنبیرانی شاری سلێمانی خۆشحاڵیی خۆیان بەو دیدارە دەربڕی و بەشێک لەوانەی لەسەردەمی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا ڕۆڵیان گێڕاوە و خزمەتیان کردووە، باسی کێشە و گرفتەکانی بەردەم بزاڤی ڕۆشنبیری و ھونەرییان کرد و داوایان لە سەرۆک بارزانی کرد زیاتر پشتیوانیی لە خواستی ھونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی کوردستان بکات بەجۆرێک ڕۆڵ و پێگەی ڕۆشنبیران و ھونەرمەندان و ماندووبوونیان، لەبەرچاو بگیرێت.

سەرۆک بارزانی بەگەرمی بەخێرھاتنی میوانەکانی کرد و ڕایگەیاند کە ڕۆشنبیر و ھونەرمەندان بەشێکی گرینگ و کاریگەری کۆمەڵگەن و ھەندێجار ڕۆڵیشیان زۆر لە سیاسەتوانان زیاترە و دەتوانن خزمەتی زیاتریش پێشکەش بە گەلەکەیان بکەن، پشتیوانیی تەواویشی بۆ داوا و خواستەکانیان دەربڕێ.

 

1





ئەم هەواڵە 3307جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad