English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڕێوەبەری ئاسایش: كەركووك لە ئێستادا بێ خاوەنە
2019-06-02 [10:54 AM]

ZNA-هه‌ولێر


دوای ئەوەی رۆژانی رابردوو زنجیرەیەک تەقینەوە شاری کەرکووکیان  ھەژاند، لە ئێستادا ھاووڵاتیانی ئەو شارە زیاتر ھەست بە مەترسی دەکەن، بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووکیش دەڵێ، بەغدا دەیەوێ ھێزی زیاتر رەوانەی کەرکووک بکات و مەبەست لە تێکدانی رەوشی ئەمنیش، ھەر بۆ ئەوەیە.

عەمید ئیدریس رەفعەت، بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک، رایگەیاند: "کەرکووک لە رەوشێکی ئەمنیی زۆر خراپدایە و داعش دەستی بە جووڵە کردووە، کە لە دەوروبەری کەرکووک بە شێوەی مەفرەزە لە بەھێزیدایە و لە ناو سەنتەری شاریش شانەی نووستووی ھەیە، ھەروەھا تەقینەوەکانی رۆژی پێنجشەممەی رابردووش، نیشانەی ئەوەن کە کەرکووک لە ئێستادا شارێکی بێ خاوەنە".

ئێوارەی پێنج شەممەی رابردوو، زنجیرەیەک تەقینەوە لە نێو سەنتەری شاری کەرکووک روویان دا و لە ئەنجامدا چوار ھاووڵاتی شەھید بوون و زیاتر لە ٢٠ کەسیش بریندار بوون.

 

بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک گوتی: "لە شەوی تەقینەکەوەی کەرکووکدا ئۆتۆمبێڵێک بە ئاشکرا و لەبەرچاوی کامێرا دەگەڕێت زەرعی بۆمبە چێندراوەکان دەکات، خەڵکی کەرکووک ھیچ متمانەیەکیان بە دەزگا ئەمنییەکانی کەرکووک نەماوە و ئەوانیش توانای کۆنتڕۆڵکردنی رەوشی ئەمنیی کەرکووکیان نییە".

عەمید ئیدریس ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "مەبەستی کۆنتڕۆڵنەکردنی رەوشی ئەمنیی کەرکووک دیارە و لەبەر ئەوەش دەیانەوێ بەردەوام دۆخەکە ئاڵۆز بێت، تا ھێزی زیاتر رەوانەی کەرکووک بکرێت بە بیانووی تێکچوونی رەوشی ئەمنی، ئەمەش بووەتە ھۆکار بۆ ئەوەی کوردەکان ناوشاری کەرکووک جێبێڵن".


KDP





ئەم هەواڵە 3685جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad