English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ كلۆپ به‌ ته‌له‌فۆن چی به‌ گواردیۆلا گوت؟
2019-06-02 [11:10 AM]

ZNA-هه‌ولێر


یۆرگن کلۆپ، راھێنەری ئەڵمانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، باس لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە دەکات کە لەدوای یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان خۆی و پێپ گواردیۆلای راھێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئەنجامدراوە.

یانەی لیڤەرپوول لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، کە لەسەر یاریگەی واندا میترۆ پۆلیتانۆ ئەنجامدرا، توانی بە ٢ گۆڵی بێبەرامبەر لە تۆتێنھام بباتەوەو جامی چامپیۆنزلیگ بۆ شەشەم جار لە مێژووی خۆیدا بەدەستبھێنێت.

کلۆپ ئاشکرایکرد کە لەدوای یارییەکە گواردیۆلا تەلەفۆنی بۆی کردووەو پێکەوە قسەیان کردووە.

وەک کلۆپ باسی دەکات، ئەو بە تەلەفۆن بە کلۆپی گوتووە بەڵێنت پێدەدەم لە وەرزی داھاتوودا شەڕ لەسەر ھەموو نازناوەکان دەکەین.

راھێنەری یانەی لیڤەرپوول، ھەروەھا گوتی "دەمانەوێ ساڵی داھاتووش ململانێ لەسەر نازناوی چامپیۆنزلیگ بکەین".





ئەم هەواڵە 1924جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad