English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باوکی سەڵاح ٣ گۆلک دەکاتە خێر
2019-06-02 [11:12 AM]

ZNA-هه‌ولێر


خانەوادەی محەممەد سەڵاحی ھێرشبەری میسری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، لە میسرەوە ئاھەنگیان گێرا بە بۆنەی بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ لەلایەن کوڕەکەیانەوە، باوکی سەڵاحیش گۆشتی خێر بەسەر خەڵکیدا دابەش دەکات.

بردنەوەی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە لایەن لیڤەرپوول و تۆمارکردنی گۆڵێک لە لایەن محەممەد سەڵاحەوە، خێزانی ئەو یاریزانەی زۆر دڵخۆش کرد و بەو بۆنەیەوە کەسوکارانی سەڵاح ئاھەنگیان گێڕا.

سەڵاح غالی، باوکی محەممەد سەڵاح، لەو بارەوە رایگەیاند "زۆر دڵخۆشین بۆ ئەو دەستکەوتەی محەممەد، من دوای یارییەکە پەیوەندیم پێوەکرد، پیرۆزباییم لێکرد و پەیامی گەلی میسریم پێگەیاند و پێمگوت ھەموو میسرییەکان دڵخۆشن".

باوکی سەڵاح ھەروەھا گوتی "لە دوای یارییەکە ٣ گۆلکم لە کێڵگە تایبەتییەکەی خۆم سەربڕی و گۆشتەکەم بەسەر ماڵە ھەژاراندا دابەشکرد". ھەروەھا گوتیشی "سەڵاح بالوێزی میسرە و یاری دەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاڵای میسر لە جیھاندا".

 





ئەم هەواڵە 1915جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad