English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حه‌سه‌ن نه‌سروڵا: به‌ره‌و رووی پلانی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ده‌وه‌ستمه‌وه‌
2019-06-02 [01:07 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

حەسەن نەسوڕلا رێبه‌یری حزبوڵای لوبنان، بزوتنەوەیەکی پڕچەکی شیعەیه‌ و ئێران پشتیوانی دەکات، ڕایگەیاند بڕواناکات واشنتۆن و هاوپەیمانانی هێرش بکەنە سەر تاران لە کاتێکدا دەزانن نرخەکەی گران دەبێت، بەڵێنیشی دا ڕووبەڕووی پلانی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببێتەوە کە سەرۆک دانۆڵد ترامپ بە " ڕێککەوتنی سەدە" ناوی بردووه‌.

نەسروڵا لە وتارێکی تەلەفیزیۆنیدا بەبۆنەی ڕۆژی قودسەوە گوتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەزانێت " شەڕی دژ بە ئێران لە سنوری ئێراندا ناوەستێت و تەواوی ناوچەکە گڕدەگرێت.. . هەمو هێزەکانی ئەمەریکا و بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە شکستدەهێنن."

حەسەن نەسروڵا پلانەکەی ئەمەریکا بۆ کۆتاییهاتن بە ناکۆکییەکانی ئیسرائیل و فەلەستینییەکان کە لەلایەن ڕاوێژکاری باڵای ترامپ کە زاواشیەتی، جێرد کۆشنەرەوە ڕێبەرایەتی دەکرێت بە " تاوانێکی مێژوویی" لەقەڵەم دا کە دەبێت ڕێگەی لێبگیرێت.

سوپای ئەمەریکا هێزێکی زۆری ڕەوانەی ناوچەکە کردووە لە ناویاندا کەشتی فڕۆکە هەڵگر و بۆمبهاوێژی B-52 بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هەڕەشەکانی ئێران.

نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئێران دەڵێت ئەو هەنگاوانە پاشەکشێی بە ئێران کردووە. بەڵام گوتیشی واشنتن وەڵامی هەر هێرشێک بە هێزی لەشکری دەداتەوە، لە کاتێکدا ڕێبەرانی وڵاتانی عەرەب ڕۆژی پێنجشەممە کۆبوەنەوە بۆ تاوتوێکردنی هەڕەشەکانی ئێران.

 

voa





ئەم هەواڵە 5899جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad