English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میسی پێش بەرشەلۆنە بەنیازبووە پەیوەندی بە یانەیەکی دیکە بکات 
2019-06-02 [01:16 AM]

ZNA- ھەولێر 



لیونێل میسی ئەفسانەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەڵێت ، زۆری نەمابوو پەیوەندی بە یانەی ریڤەرپلەیتی ئەرژەنتینی بکەم . 


لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ تۆڕی فۆکس سپۆڕتس ، میسی رایگەیاند : کاتێک منداڵ بووم لەگەڵ ھاوڕێیەکەم بۆ تاقیکردنەوە رووم لە یانەی ریڤەرپلیت کرد . 

میسی گووتیشی : ٢٠ خولەک یاریم کرد و چوار گۆڵم تۆمارکرد و پێیان گووتم وەرت دەگرین بەڵام دەبێت رێپێدان لە یانەی نیولز ئۆلد بۆیز بێنی و ئامادەبوون پارە چارەسەریم بدەن . 

میسی راشیگەیاند : کاتێک داوام لە یانەی نیولز کرد رێپێدانم پێبدەن، رەتیان کردەوە ئەم کارە بکەن ، دواتر رووم لە یانەی بەرشەلۆنە کرد . 

میسی لە ساڵی ٢٠٠٠ پەیوەندی بە تازەپێگەیشتوانی بەرشەلۆنە کرد و لە ساڵی ٢٠٠٥ ھاتە ریزی یانەی یەکەم و لەماوەی رابردوو ھەموو دەستکەوتێکی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بەدەستھێناوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9418جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad