English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی هەولێر پلانی ئەمنی بۆ رۆژانی جەژن دانا
2019-06-02 [03:30 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بە هاوكاریی ئاسایشی هەولێر و پۆلیسی هاتوچۆ و سەرجەم هێزە ئەمنییەكانی دیكە، پلانێكی ئەمنیی بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان دادەڕێژێت.

لیوای مافپەروەر، عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بە میدیاكانی ڕاگەیاند، بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بە هاوكاری و هەماهەنگیی ئاسایشی هەولێر و پۆلیسی هاتوچۆ، نەهێشتنی تاوان و پۆلیسی بەرگریی شارستانی و تێكڕای هێزە ئەمنییەكانی دیكە، پلانێكی ئەمنیی تۆكمەی داڕشتووە.

بە گوتەی لیوا عەبدولخالق، لە پلانە ئەمنییەكەدا تیمەكانیان لە ناو شاردا لە ئامادەباشیی تەواودا دەبن و ڕێگری لە هەر حاڵەتێكی نایاسایی و نائاسایی دەكەن.

"وێڕای مەفرەزەی گەڕۆك، كە لە ناو كۆڵان و گەڕەكەكاندا بە بەردەوامی دەگەڕێن، هێزە هاوبەشەكەمان لە شوێنە گشتییەكانیشدا ڕێوشوێنی پێویستی ئەمنی دەگرنە بەر". تەڵعەت وای گوت.

دەشڵێ، پلانەكە لە ئەمڕۆوە دەستی پێ كردووە و تا دوای جەژنیش بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێشبینی دەكرێت گەشتیارێكی زۆر لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق و وڵاتانی دراوسێوە سەردانی هەولێر و دەوروبەری بكەن و، بۆ ئەو مەبەستەش هەماهەنگییەكی تەواو لەگەڵ قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر كراوە تا ئاسانكاری بۆ گەشتیاران بكرێت.

 





ئەم هەواڵە 4369جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad