English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپیشاندانەكانی سودان كوژراو و برینداری لێكەوتەوە
2019-06-03 [07:57 AM]

​ZNA – هەولێر


بەرەبەیانى ئەمڕۆ دووشەممە، هێزە ئەمنییەکانى سودان هەڵیانکوتایە سەر شوێنى ناڕەزایەتیەکان لە ناوەڕاستى خەرتومى پایتەخت و بەوتەى چالاکانیش بە ئامانجى کۆتاییهێنان بە ناڕەزاییەکان تەقەیانکردووە.

خۆپیشاندەران لە مەیدانی ئیعتیسام لە ناوەڕاستی خەرتوومی پایتەخت کۆبوونەوە، بەڵام زۆری نەخایاند هێزێكی ئەمنی زۆر لە ناوچەکە بڵاوکرایەوە و بە تەقەکردن بڵاوە بە خۆپیشاندەران کرا.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانەوە پێنج کەس کوژراون و 60 کەسی دیکەش برینداربوون.

لە بەرامبەریشدا فیدراسیۆنی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی سودان، داوای مانگرتنێکی ئاشتیانەی سەرتاسەرییکرد لەو وڵاتەدا تا ئەنجومەنی سەربازیی ناچاربکرێت بە ڕادەستکردنی دەسەڵات بە حکومەت و دەستەیەکی سەرۆکایەتی مەدەنی.

لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک شەقامیان لە ناوەڕاستی شاری خەرتوم داخستووە و هاوکات پارتی گەلی سودان ڕەتیکردەوە بە بەکارهێنانی زەبری هێز کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بهێنرێت.

ئەمەش لە کاتێدایە لە دوای لابردنی عومەر حەسەن بەشیر خۆپیشاندانەکان بەردەوامن و داوا دەکەن بە زووی دەسەڵات ڕادەستى ئەنجومەنێکی مەدەنی بکرێت.

 





ئەم هەواڵە 5890جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad