English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای ئیسرائیل فرۆکەخانەی تەیفەری لە حمس تۆپبارانکرد
2019-06-03 [08:45 AM]

ZNA- ھەولێر


بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 3-6-2019، سوپای ئیسرائیل فڕۆکەخانەی تەیفەری لە گوندەوارەکانی حمس لە سووریا، تۆپباران کرد.

ئەو تۆپبارانە دووەم تۆپبارانە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، کە سوپای ئیسرائیل دەیکاتە سەر ئامانجەکانی لە سووریا.

بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 2-6-2019، سوپای ئیسرائیل بنکەیەکی سەربازیی رژێمی سووریای لە باشووری سووریا کردە ئامانج ە بەهۆیەوە سێ سەرباز و حەوت چەکداری ناسووریی لایەنگری رژێمی سووریا، کوژران.

هەردوو تۆپبارانەکە دوای ئەوە هات، کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی رژێمی سووریا مووشەک ئاراستەی ناوچەکانی ئیسرائیل کران.

ئاژانسی (سانا)ی فەرمیی رژێمی سووریا تۆپبارانەکەی ئەمڕۆی پشتڕاست کردووەتەوە و ئاماژە بە بوونی کوژراو و زیانی ماددی لە ریزی هێزەکانی سەر بە رژێمەکەی، کردووە.





ئەم هەواڵە 5848جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad