ZNA – هەولێر
سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا ئاشکرای دەکات، نامەی ئەمەریکییەکانی پێگەیشتووە و دڵنیاییان پێداوە کە شەڕ لەنێوان تاران و واشنتن روونادات.
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنی کەناڵی ئافاق دا، نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند: " ئەمەریکیەكان لەبارەی هەڵگیرسانی شەڕ لەنێوان تاران و واشنتن، نامەیان بۆناردووم".
مالیکی گوتیشی، لە نامەکەدا ئەمەریکییەکان ئاشکرایان کردووە کە نیازی جەنگیان لەگەڵ ئێران نییە، ئەوان داوای گرەنتی پاراستنی بەرژەوەندی و هێزەکانیان و بە ئامانج نەکردنیان لەناو خاكی عێراق دەکەن".
ئاماژەی بەوەشداوە، هەڵگیرسانی شەڕ لە ناوچەکە دەبێتە کارەسات، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتیش بەهۆی ئەو شەڕە دەگاتە 400 دۆلار.
ئەم هەواڵە 10741جار خوێندراوەتەوە |