English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زەریف: گوشارەكانی ئەمریكا بۆ رازیكردنی ئێران بۆ دانوستان ناگاتە ئەنجام
2019-06-03 [10:35 AM]

ZNA - هەولێر


وەزیری دەرەوەی ئێران جارێکی دیکە داواکاریی ئەمریکای بۆ گفتگۆکردن رەت کردەوە.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران جارێكیتر پرسی دانوستانی لەگەڵ ئەمریكا رەت‌كردەوە و دەشڵێت، گوشارەكانی ئەمریكا بۆ رازیكردنی ئێران بۆ دانوستان، بێ ئەنجام دەبن.

زەریف لە چاوپێكەوتنی لەگەڵ كەناڵی ئی بی سی نیوز كە رۆژی یەكشەممە بڵاوكراوەتەوە، رایگەیاندووە، گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر وڵاتەكەی شەڕی ئابووری و تیرۆریزمی ئابوورییە لە دژی ئێران.

زەریف روو لە دوناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا دەشڵێت، ئێران بە ھەرەشە ملكەچ نابێت، پێویستە رێگای رێزگرتنیش تاقی بكەنەوە رەنگە ئەنجامی باشتری ھەبێت.





ئەم هەواڵە 5899جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad