ZNA - هەولێر
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند. تاكۆتایی ئەم مانگە زیاتر لە دوو ملیۆن و 200 ھەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی پارێزگاكانی عێراق وەردەگیرێت.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاشكرایكرد، بەگوێرەی ئەو پلانەی داڕێژراوە، لەسەرەتای مانگی نیسانی ئەمساڵ تاكۆتایی مانگی حوزەیران ، بڕی 2ملیۆن و 200 ھەزار تۆن گەنم لە جووتیاران دەكڕن كە بڕی زیاتر لە یەك ملیۆن تۆن لە گەنمی پلە یەكه.
بە پێی راگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی، ھەڵمەتی وەرگرتنی گەنم لە پارێزگاكانی، سەحەلادین و كەركووك و ئەنبار دەستیپێكردووەو تا پارێزگاكانی خوارووی عێراقیش بەردەوام دەبێت، ھەروەھا وەرزی وەرگرتنی گەنم لەماوەی ئەمساڵدا باشترین ئاستی بەرھەمھێنان بووەو لەماوەی 72 كاتژمێریشدا پێویستە جووتیاران شایستە داراییەكانیان وەربگرن.
ئەم هەواڵە 10342جار خوێندراوەتەوە |