English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆیته‌رز: هێزه‌كانی سودان هێزی دژی خۆپیشانده‌ران به‌كار هێناوه‌ و ژماره‌یه‌كی لێكوشتوون
2019-06-03 [01:24 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ هێزه‌كانی سودان له‌ ناوه‌ڕاستی خه‌رتومی پایته‌ختی سودان چوونه‌ ناو خۆپیشانده‌ران و هه‌واڵه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ ئه‌نجامی به‌كارهێنانی هێز له‌لایه‌ن سوپاوه‌ لانی كه‌م نۆ كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.

له‌ گه‌وره‌ترین كرده‌ی توندوتیژی له‌ وه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵاتی عومه‌ر به‌شیر روخاوه‌، سوپای سودان هێزی به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌كار هێنا هه‌ندێك له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن باس له‌ كوژرانی 13 كه‌س ده‌كه‌ن و سه‌دانی دیكه‌ش بریندار بوون.

چالاکوانانی سودانی دەڵێن لەو هێرشەی لەشکر کردیە سەر مانگرتووان لە بەردەم بارەگای فەرماندەیەتی گشتی لەشکر لە خەرتومی پایتەخت بە لایەنی کەم 13 کەس کوژران.

هاوپەیمانێتی هێزەکانی ئازادی و گۆڕان، ئەوەی ڕێبەرایەتی ناڕەزایـیە سیڤیلیـیەکانی خەڵکی سودان دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیاندنێکدا کە لەسەر فەیسبوکەکەی بڵاویکردووەتەوە، نووسیویەتی بەپـێی ئامارە سەرەتایـیەکان 13 کەس کوژراون و سەدان کەسی دیکە برینداربوون.

دەشڵێت ئۆباڵی ئەو تاوانە بە تەواوی لە ئەستۆی ئەنجومەنی لەشکریدایە، ئەوەی دەسەڵاتی وڵاتەکەی گرتووەتەدەست لە پاش لابردنی عومەر حەسەن ئەلبەشیر لە دەسەڵات لە 11 ی مانگی چواردا.

پاشان دەڵێت هەموو پەیوەندیـیەکی سیاسی و دانوستاندن لەگەڵ ئەنجومەنی لەشکری ڕادەگرێت و داوای مانگرتنێکی گشتی دەکات.

ئەنجومەنی لەشکریش لای خۆیەوە ڕتیکردەوە بە هێز ڕووبەڕووی مانگرتووان بووبێت.

فەریق شەمسەدین کەباشی گوتەبێژی ئەنجومەنەکە لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی سکای نیوز عەرەبیـیە گوتی لەشکر بە هێز بڵاوەی بە مانگرتووان نەکردووە، بەڵام ناوچەیەکی نزیک شوێنی مانگرتووانی کردووەتە ئامانج کە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی هاوڵاتیان دروستکردبوو.





ئەم هەواڵە 3406جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad