English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... هۆشیاریه‌كی توند بەم کۆمپانیایانه‌ ده‌درێت
2019-06-03 [01:35 AM]

ZNA - هه‌ولێر


قائیمقامی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: رێگه‌ نادرێت خانووی زیاده‌رۆیی دروست بكرێت و هۆشیاری توند بە کۆمپانیا و خاوه‌ن ئامێره ‌گه‌وره‌كان دەدات.

ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی و ئاكۆ عه‌لی، جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانی  و هه‌ردووبه‌شی زیاده‌رۆیی و ئامێره‌كان له‌ شاره‌وانی سه‌ردانی دێی كانی شینكه‌ی كرد كه‌ به‌شێكی زۆری زه‌ویه‌كه‌ی به‌شێوه‌ی زیاده‌رۆیی خانووی له‌سه‌ر دروستكراوه‌، بۆ دانانی بنكه‌یه‌كی پۆلیس به‌مه‌به‌ستی رێگری كردن له‌ دروستكردنی خانوو‌ی زیاده‌رۆیی له‌ سنورەکە.

له‌وته‌یه‌كی كورتی له‌گه‌ڵ خاوه‌ن خانووه‌كان رایگه‌یاند؛ پێشتر له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌ چه‌ند جارێك ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ خانوو له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه‌ دروست مه‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیاده‌رۆییه.

وتیشی؛ بۆ رێگری كردن له‌ دروستكردنی خانووه‌ زیاده‌رۆییه‌كان هێز و بنكه‌ی پۆلیس لە سنورەكه‌ جێگیر دەکرێت، هەروه‌ها وەستا و کرێکار و هه‌ركه‌سێك لەو شوێنە بینا و خانوو دروست بکات دەستگیر دەکرێت.

سەبارەت بەو ئامێر و میکسەرانەی لەو شوێنە کاردەکەن کۆمپانیاکان ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت؛ کۆمپانیا و خاوەن ئامێرە گەورەکان ئاگادار دەکەینەوە لەوشوێنە کارنەکەن بە پێچەوانەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت و رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکانیان دەگیرێتە بەر.





ئەم هەواڵە 4717جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad