هەولێر - ZNA
خانمە ئەکتەری ئەمریکی، میریل ستریپ لە وەرزی نوێی زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی Big Little Lies رۆڵدەگێڕێت.
ئەو بەرهەم هونەرییە پێشتر لە هەڵسەنگاندنی ماڵپەڕی HBO 8.6 پلەی پێدراوە.
بڕیارە یەکەم ئەڵقەی وەرزی دووەمی ئەم بەرهەمە تەلەڤزیۆنییە، لە 9 تەمووزی ئەمساڵ لە تۆڕی HBO پەخشبکرێت.
لەم بەرهەمەدا مێریل ستریپ رۆڵی خانمێکی خەمبار دەبینێت و لە وەرزی دووەمدا ئەو کارەکتەرە دەردەکەوێت.
ئەم درامایە لە جۆری بەرهەمەکانی تاوانە، یەکەم وەرزی لە 19 شوباتی 2017 پەخشکرا و چیرۆکەکی باس لە سێ دایک لە باخچەیەکی منداڵاندا دەکات کە بەهۆی ئەوەت تاوانێکی کوشتنیان دەخرێتە پاڵ، ژیانیان دەگۆڕێت.
ئەم هەواڵە 9289جار خوێندراوەتەوە |