English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كوردستانێكی بەهێز ..لە نێو ناوچەیەكی ناسەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوین..
2019-06-04 [11:37 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو هێزەیە كە ئیرادە و توانای گۆڕانكاری هەیە و ئەو رێچكە سیاسیە دێنێتە ئاراوە كە بەرژەوەندیە گشتیەكانی كوردو كوردستانی تێدا بپارێزرێت، پارتی ، قوتابخانەی بیروهزری كوردایەتیی و كۆڵنەدانە ، كە هەمیشە بە سیاسەتێكی حەكیمانەوە رێبەری ماف و خواستی گەل و رێگای رزگاریخوازی كوردی كردووە.مێژووی دوێنێ و سیاسەتی ئەمڕۆ و پلانی ئایندە شاهیدی ئەو راستیەن. لە ئێستادا لە سایەی رابەرایەتیی سەرۆك مسعود بارزانی پارتی لە چوارچێوەی هەبوونی سیاسەتێكی روون و بڕیاری یەكلاكەرەوە رێڕەوی خەبات و تێكۆشانی خۆی بە شێوەیەك دادەڕێژێت لە بەرژەوەندی گەل ونیشتمان لا نەدات. ئەمە ئەو هێزە كاریگەرەی گۆرٍەپانی خەباتە كە لە ناو قوتابخانەی كوردایەتی زۆر بە روون و باشی هەستی پێدەكرێت و سەنگی مەحەك بوونی لە هەر بارێكدا دەنەخشێنێت. پارتی بە كردەوە سەلماندوییەتی و دەریدەخات كە، ڕێچكەی هێزی سیاسی و جێبەجێكاری گۆڕانكاری و خۆگونجێنی دیبلۆماسیە، ئاسۆی هاتنەدی خەون وخواستەكان و بەرگریكاری خاك و سەقامگیری و بزوێنەری سەقامگیری ، پێشكەوتن و ئاوەدانی كوردستانە.پارتی ئەو هێزەیەكە ، خاوەن بڕیارە، لە كاتە سەخت و هەستیارەكاندا بەهەڵوێستە، بەهێزە، ئارام وخۆڕاگرە، هەر بۆیە بوونی كەسایەتی وەك هێژایان نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی ئەو هێزەن لە نێو پارتی هەڵقوڵاون، تاشەبەردی بەهێز و خۆڕاگرن لە بەردەم ئەگەر و زریان و تۆفانەكان و تاقیكراونەتەوە، كە چەندە خۆنەویستانە روبەڕووی سەختیەكان بوونەتەوە.بۆیە، لە سەروبەندی دەستبەركاربوون لە هەر دوو دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی حكومەتی كوردستان جارێكی تر پارتی بە هێز وگڕوتینێكی دیكەوە بەرەو كوردستانێكی بەهێز هەنگاو دەنێت..گەلی كورد هەر لە درێزەمانە ، خاوەن پرسێكی دیار و ستراتیژییەكی نەتەوەیی بووە ، ئەگەر چی هەوڵی زۆر دراوە ،خەباتی كورد و كاروانە پر شانازییەكەی بە رێگە و پیلانی قرێژ لەكەدار بكرێت و بەڵارێدا ببرێت ، بەڵام بە هۆی گرتنەبەری سیاسەتێكی حەكیمانە و رابەرایەتی كاراما تا بە ئەمرٍۆ رووبەرووی هەموو ئەو هەوڵانە بوونەتەوە و ویستی و سیمایەكی جوانی كوردانەی لە رابردو و ئێستای گەلی كورد پێشكەش بە هەموو ناوچەكە و جیهان كردووە و ئەگەر هەڵوەستەیەكی دروست لە سەر ئەو راستیەیش بكەین دەبینن كە ئەزموون و حوكمرانی ژیرانەی ھەرێمی كوردستان فاكتەرێكی گرینگە لە ناوچەكە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە، كە 28ساڵە وەك كیانێكی سەربەخۆ حوكمی خۆیی دەكات لە چوارچێوەی عێراق، لە پێش ئازادی عێراق لە رێگەی خۆبەرێوەبەری لە چوارچێوەی ئۆتۆنۆمی و لە دوای نوسینەوەی دەستوری ساڵی 2005ی عێراقیش لە رێگەی مومارەسەكردنی فیدراڵیزم لە سیستەمی نوێی فیدراڵی لە عێراق، بە ھەموو كەموكورتیەكانیەوە كوردستان توانیویەتی خۆی بەرێوەببات و جۆرێك لە جێگیری سیاسی و پرۆسەیەكی دێموكراسی ھەیە، لە رێگەی درووستكردنی پەیوەندیە دپلۆماسیەكانی بەستراوەتەوە بە دەوڵەتانی جیھان و ناوەندە نێودەوڵەتیەكان، بۆ دراوسێكانیشی فاكتەرێكی گرینگی دابینكردنی ئاسایش بووە.ئەمرۆ دەبینین لە دوایی گشتپرسی ئەیلولی 2017 و رووداوە شوومەكەی 16ی ئۆكتۆبەر ی 2017كوردستان بەرەو قۆناغێكی نوێ ھەنگاودەنێت كە رەنگە ھەر گۆرانكاریەكی نەوعی لە ناوچەكە دۆزی كورد بباتە قۆناغێكی تر ، كە ئەگەر كورد بە ستراتیجیەتێكی گشتگیر و یەكگرتوو خۆی ئامادەبكات بۆ ئەو قۆناغە دوورنیە ئەوجارە كورد بە ئاواتی لە مێژینەی خۆیی بگات كە دامەزراندنی دەوڵەتێكی سەربەخۆیە. لە ئێستادا كوردستان لەبەردەم پێكھێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتدایە، كاندید بوونی كاسایەتیەكی بەھێزی وەك بەرێز مسروور بارزانی بۆ سەرۆكایەتی حكومەتی داھاتووی كوردستان لە لایەن پاتی دێموكراتی كوردستان و رێككەوتنی پارتی لە گەڵ ھەریەكە لە یەكێتی و گۆران بۆ پێكھێنانی حكومەتی نوێ دەكرێت ئەو تێگەیشتن و ھەماھەنگیە گرینگە بێت كە وەك پێداویستیەكی گرینگی قۆناغی داھاتووی كوردستان و ناوچەكە ھاتبێتە كایەوە، مروونەتی بارزانی و نەرمینواندنی پارتی ئەو گریمانەیە بەھێزتر دەكەن. ئامانج و ستراتیژی پارتی وەك قوتابخانەی هزری كوردایەتیی تەنها لە پێناو بەدەستهێنانی پۆست وپایە و بەرژوەندیییە باڵاكانی حزب وچوار چێوەیەكی دیاریكراو نەبووە و نابێ‌ بەڵكو وەك هەمیشە خاوەن ستراتیژییەكی نەگۆر بووە لە پرسە نیشتیمانیی و نەتەوەییەكان و بەتایبەت بۆ قۆناغی ئێستامان كە ئامانجی سەرەكی بونیاننانی كوردستانێكی بەهێز ..





ئەم هەواڵە 2527جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad