English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆژهەڵات لە گەڵ هەرێمی کوردستانی کردی بە جەژن
2019-06-04 [12:01 PM]

ZNA - هەولێر


لە رۆژھەڵاتی كوردستان ئەمرۆ سێشەممە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانە، ئەوە لەكاتێكدایە كە لەئێران رۆژی چوارشەممە وەكوو یەكەم رۆژی جەژن داگەیەندراوە.

لێژنەی بینینی مانگ و ھاوكات نوێنەری رێبەری ئێران رایانگەیاندووە كە ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە بەدوای دیتنی مانگدا دەگەرێن و بە ئەگەری زۆر سبەی چوارشەممە لە ئێران رۆژی جەژنە، ئەوە لەكاتێكدایە كە لەرۆژھەڵاتی كوردستان لەدەرەوەی بڕیاری بەرپرسانی ئێران ئەمرۆ سێشەممە وەكوو یەكەم رۆژی جەژن دیاریكراوە، لەھەندێك شوێن گوشار بۆ ماموستایانی ئایینی ھێندراوە كە سێشەممە وەكوو جەژن رانەگەیەنن، بەڵام بەشێوەیەكی خۆرسك ھاوكات لەگەڵ ھەرێمی كوردستان رۆژی سێشەممە وەكوو رۆژی یەكەمی جەژن راگەیاندرا.

 





ئەم هەواڵە 3820جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad