English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وێنەیی ... مەحمەد سەڵاح توڕە دەبێت 
2019-06-05 [06:02 AM]

ZNA- ھەولێر 



مەحمەد سەڵاح ئەستێرەی یانەی لیڤەرپول و ھەڵبژاردەی میسر لە رەفتاری ھەندێک لە ھاندەرانی لە میسر توڕە دەبێت کە رێگەیان نەداوە بەشداری لە نوێژی جەژن بکات . 

سەڵاح چەند وێنەیەکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردووتەوە کە چۆن ھاندەران دەرگای ماڵەکەیان گرتووە بۆ ئەوەی بیبینن و وێنەی لەگەڵ بگرن ئەمەش بووتە ھۆی ئەوەی نەتوانێت لەماڵەوە بێتە دەرەوە. 

سەڵاح لە پۆستەکەی بە توڕەییەوە دەڵێت، ئەمە کارێکی نارێکە چونکە رێز لە تایبەتمەندیم ناگیرێت و نەمتوانی بە ھۆی زۆری خەڵک بەشداری لە نوێژی جەژن بکەم . 

ھەروەھا سەڵاح دەڵێت ئەو کارەی ھەندێک لەھاندەران و رۆژنامەنووسان ئەنجامیان دا پەیوەندی بەخۆشەویستی نییە بەڵکو کارێکی نا پیشەگەرانەیە . 

سەڵاح دوای بەدەستھێنانی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ یانەی لیڤەرپول گەڕاوەتەوە بۆ گوندەکەی (نجریج) لە میسر بۆ ئەوەی جەژنی رەمەزان لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی بکات, بەڵام رۆژنامەنووسان و بەشێک لەھاندەران ئەم پشووەیان لێ تێکدا. 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 6709جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad