English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیۆن رۆیشتنی یاریزانێکی بۆ  ریال مەدرید رەتدەکاتەوە 
2019-06-05 [06:11 AM]

ZNA- ھەولێر 



یانەی لیۆنی فەڕەنسی ھەواڵێکی بەشێک لە رۆژنامەکانی رەتکردەوە سەبارەت بە گواستنەوەی یاریزان میندی بۆ یانەی ریال مەدرید . 


دوێنێ بەشێک لە رۆژنامەکان ئاماژەیان بەوەدا کە یانەی ریال مەدرید گەیشتووتە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ یانەی لیۆن لەسەر گواستنەوەی یاریزان ڤیرلاند میندی. 

دواتر یانەی لیۆن لە پێگەی فەرمی خۆی لە تویتەر ئەم ھەواڵەی رەتکردەوە و رایگەیاند ھیچ رێککەوتنێکمان لەگەڵ یانەی ریال مەدرید نییە لەسەر گواستنەوەی یاریزان میندی . 

لە تویتەکەی یانەی لیۆن ھاتبوو "ھیچ جۆرە رێککەوتنێکمان لەگەڵ یانەی ریال مەدرید ئەنجامنەداوە لەسەر گواستنەوەی یاریزان میندی و ئەوەی دەگوترێت تەنھا قسەی رۆژنامەکانە". 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9088جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad