English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جەمیس جێفری : ئەگەری ئەوە هەیە داعش لە عێراق سەرهەڵبداتەوە
2019-06-05 [10:29 AM]

ZNA- ھەولێر



نوێنه‌ری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا، لە ئەگەری سەهەڵدانەوەی رێكخراوی داعش لە عێراق هۆشداریدا و رایگەیاند، "لە ئێستادا ژمارەیەكی زۆر لە شانە نوستوەكانی ئەو رێكخراوە لە عێراق و سوریا جێگیرن".

جەیمس جێفری، نوێنه‌ری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا، له‌میانی لێدوانێكیدا لە په‌یمانگای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لە واشنتن رایگەیاند: "ئاماژە هەیە بۆ ئەگەری دوبارە سەهەڵدانەوەی رێكخراوی چەكداری داعش، كە  لە ئێستادا ژمارەیەكی زۆر لە شانە نوستوەكانی ئەو رێكخراوە كە بە هەزاران كەس مەزەندە دەكرێن، لە عێراق و سوریا جێگیرن".

ئاماژەی بەوەشكرد "ئەگەر پێكەوە روبەڕوی شانە نوستوەكانی داعش نەبینەوە، ئەگەری ئەوە هەیە ئەو رێكخراوە داهاتویەكی نزیكدا سەرهەڵبداتەوە"، وتیشی "لە ئێستادا ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەگەڵ هێزە هاوپەیمانەكانی ئەو وڵاتە، بە مەبەستی رێگریكردن لە نوێبونەوە و گەڕنەوەی داعش بۆ ناوچەكە هەوڵی تەواوی خۆیان دەدەن".

ئەو وتانەی جێفری لەكاتێكدایە، شانە نوستوەكانی داعش لە شارەكانی هەریەك لە وڵاتانی سوریا و عێراق، ناوبەناو چالاكی توندوتیژی ئەنجامدەدەن. 

پێشتریش لە رێكەوتی 29ی نیسان-ی ئەمساڵدا، ئەبوبەكر بەغدادی، سەرۆكی رێكخراوی چەكداری داعش، دوای پێنج ساڵ  لە گرتە ڤیدیۆییەكدا دەركەوت و تێیدا داوای لە چەكداران و ئەندامانی رێكخراوەكەی كرد "دوای شكستهێنانیان لە شەڕی باغۆز، تۆڵە بستێننەوە".

رێكەوتی 23ی ئازار-ی ئەمساڵ، شەڕڤانانی ھێزەكانی سوریای دیموكرات (ھەسەدە) رایانگەیاند، توانیویانە بە تەواوی كۆنترۆڵی ناوچەی باغۆز لە باكوری سوریا بگرنەدەست، كە كۆتا مۆڵگەی هێزە چەكدارەكانی داعش بو لەو وڵاتە.





ئەم هەواڵە 9847جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad